Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەروازەی شاری کەرکووک. وێنە: رووداو

دەروازەی شاری کەرکووک. وێنە: رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

شارەوانیی کەرکووک: وەرگرتنی پارەی زبڵ لە ماڵان قەدەخەیە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو - رادیۆ

چەند هاونیشتمانییەک لە شاری کەرکووک رایانگەیاند، کرێکارانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک داوای پارەیان لێدەکەن، بەڕێوەبەری کەرتی 2ی شارەوانیی کەرکووکیش رایدەگەیێنێت کە ئەم کارە قەدەخەیە و سزای تووندی لەسەرە.

ئیسماعیل فەرید، دانیشتووی گەڕەکی کوردستان لە شاری کەرکووک، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "شۆفێر و کرێکارانی کۆکردنەوەی زبڵ لە دەرگای ماڵان دەدەن و داوای بەخشیش و پارە دەکەن، ئەگەر پارەیان پێنەدەین زبڵەکە نابەن، یان تەنەکە و سەتڵەکان فڕێدەدەن و دەڕۆن."

ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "کێشەمان لەگەڵ بڕی پارەکە نییە، بەڵکو کێشەمان لە شێوازی مامەڵەکردن و ناچارکردنی خەڵکە بە پێدانی پارە."

ئەندازیار ئاکۆ ناسح، بەڕێوەبەری کەرتی 2ی شارەوانیی کەرکووک، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، ئەم دیاردەیە پێچەوانەی یاسایە و گوتی: "کۆمپانیا و کرێکارانی پاککردنەوە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە داوای بەخشیش یان پارە لە هیچ ماڵێک بکەن. بۆ هەر سەرپێچییەک سێ جۆر سزامان داناوە و لە کاتی دووبارەبوونەوەدا رێکاری زۆر تووند دەگرینەبەر؛ سەبارەت بەو سکاڵایەش دوای بەدواداچوون، کرێکاری سەرپێچیکار سزادراوە."

ئەندازیار ئاکۆ ناسح ئاماژەی بەوەش کرد کە بە سیستەمی GPS چاودێریی جووڵەی سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان دەکەن و داوای لە هاونیشتمانییان کرد، لە کاتی ئەو رووداوانە، لەبری بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستبەجێ پەیوەندی بە ژمارە فەرمییەکانی شارەوانییەوە بکەن تاوەکو رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکار بگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە