Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

وردەکاریی کوژرانی باوکی پێنج منداڵ لەسەر کێشەیەکی کۆنی زەویوزار

عەدنان رەشید

عەدنان رەشید

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید
عەدنان رەشید15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی بەنێنانی سنووری ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی کە پێشتر بە ئاشتبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی و حیزبی چارەسەر کرابوو، جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە و بە کوژرانی پێشمەرگەیەک بەناوی هاوار سەعید، تەمەن 35 ساڵ، کۆتایی هات.

بنەماڵەی کوژراوەکە دەڵێن، کوڕەکەیان بەبێ چەک و بە "ناحەق" کوژراوە و تاوەکو بکوژ دەستگیر نەکرێ، پرسەی بۆ دانانێن.

رووداوەکە دوێنێ دووشەممە لە گوندی بەنێنان روویدا. بە گوتەی دەریا مەروان، کە شایەتحاڵی رووداوەکە بووە، لەگەڵ هاوار سەعید لە نزیک ماڵی خۆیان پیاسەیان کردووە، کاتێک بکوژ بە ئۆتۆمبێل بە بەردەمیاندا تێپەڕیوە.

دەریا کە برازای کوژراوەکەیشە، لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ی رووداودا کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی: "هاوار بە بکوژی گوت: 'بەلای ماڵی ئێمەدا مەیە، ئێمە دووژمنکارین'. راستەوخۆ [بکوژ] هاتە خوارەوە و جوێنی دا و گوتی 'دەتکوژم'، یەک مەخزەنی پێوەنا و کوشتی، نزیکەی 30 فیشەکی تەقاند."

شایەتحاڵەکە دەڵێ، هاوار سەعید کە چەکی پێ نەبووە، نزیکەی حەوت فیشەکی بەرکەوتووە و هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

ئەسعەد سەعید، برای هاوار، کە خۆیشی پێشمەرگەیە، مێژووی کێشەکەیان لە (بەرپرسیار) بەم شێوەیە گێڕایەوە: "کێشەکە لەسەر پارچە زەوییەک دەستیپێکرد و دوای ماوەیەک بە نێوەندگیریی حیزب و ریشسپیان ئاشتەوایی کرا". ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "لە ئاشتەواییەکەدا داوای خانوو و زەوییان کرد، بۆمان جێبەجێ کردن. داوایان کرد ئامۆزایەکم بۆ شەش مانگ گوند جێبهێڵێت، ئەو نۆ مانگ رۆیشت."

بەڵام بە گوتەی ئەسعەد، لایەنی بەرامبەر بەردەوام بوون لەسەر هەڕەشەکانیان و دەڵێت: "پێشتر براکەم 15 چەقۆی لێدرابوو و تووشی خوێنبەربوونی ناوەوە ببوو. سێ مانگ لەمەوبەریش کوڕی ئامۆزایەکم بە فیشەک بریندار کرا کە فەرمانی گرتن بۆ دوو کەسیان دەرچووە، بەڵام دەستگیرنەکراون."

بنەماڵەی کوژراوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆمەتباران "پاسەوانی بەرپرسێکی ئەمنین لە هەولێر و بە ئۆتۆمبێلی هێزی ئەمنی دەسووڕێنەوە." ئەسعەد سەعید دەڵێ، نۆ مانگ پێش ئێستا پەیوەندی بەو بەرپرسەوە کردووە و لە کارەکانیان ئاگاداری کردووەتەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

بڕوا فارووق، قایمقامی بەردەڕەش، بە رووداوی راگەیاند: "بکەری سەرەکیی رووداوەکە دەستگیرنەکراوە و هەوڵەکان بۆ گرتنی بەردەوامن." 

ئەو بەرپرسە گوتی، سێ کەس لە کەسوکاری بکوژ دەستگیرکراون، بەڵام هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان بۆ بەشداریکردن لە شەڕێک گەڕاندەوە کە دوای دوو کاژێر لە کوژرانی هاوار روویداوە.

تەحسین عیسمەت، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو، لە (بەرپرسیار)دا ئاماژەی بە کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنیی سنوورەکەیان کرد و گوتی: " هێزە ئەمنییەکان لە گوندەکە جێگیرکراون و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە".

بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو داوای لە هەردوولا کرد "دەرفەت بدەنە یاسا کاری خۆی بکات و پەنا نەبەنە بەر رێگەی نایاسایی؛" ئاشکرایشی کرد کە تۆمەتباری سەرەکی بەپێی مادەی 406 (کوشتنی بە ئەنقەست) داواکراوە.

هاوار سەعید، لە شەڕی دژی داعشدا بریندار ببوو، باوکی پێنج منداڵە کە گەورەکەیان تەمەنی 14 ساڵە و بچووکترینیشیان هێشتا نەچووەتە قوتابخانە. بنەماڵەکەی سوورن لەسەر ئەوەی تاوەکو بکوژی سەرەکی دەستگیر نەکرێ، پرسەی بۆ دانانێن و چاوەڕێی سەروەربوونی یاسا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە