Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شاری هەولیر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

شاری هەولیر. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

پڕۆژەی رووناکی: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

پڕۆژەی رووناکی رایدەگەیێنێت، گەیشتنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا تاوەکو سبەی ئاسایی دەبێتەوە و کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.

شەوی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026، پڕۆژەی رووناکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گەیشتنی گاز بە وێستگەکانی کارەبا لە ئاساییبوونەوەدایە و تاوەکو بەیانی زوو پێدانی کارەبا دەگەڕێتەوە بارودۆخی خۆی".

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەهۆی کەمکردنەوەی هەناردەی گاز لەلایەن کۆمپانیای دانەگازەوە بۆ وێستگەکان، بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 1000 مێگاوات کەمی کردووە. ئەمەش راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر پێدانی کارەبا لە هەولێر و دهۆک دروست کردووە، لە کاتێکدا لە سلێمانی و هەڵەبجە کارەبا 24 کاژێرییە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە پەیوەندیدان لەگەڵ کۆمپانیاکە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی هەناردەی گاز.

پڕۆژەی رووناکی ئەرکی دابینکردنی کارەبای 24 کاژێرییە بۆ هەرێمی کوردستان؛ بەگوێرەی پڕۆژەکە، زیاتر لە 85%ـی هەرێمی کوردستان کارەبای بووە بە 24 کاژێری و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ تەواوی کارەبای هاوبەشان ببێتە 24 کاژێری.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە