Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تاوەری کارەبا لە هەرێمی کوردستان. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

تاوەری کارەبا لە هەرێمی کوردستان. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

وەزارەتی کارەبا: 1400 مێگاوات کارەبا گەڕایەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ


وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 1400 مێگاوات کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕاوەتەوە و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

پێنجشەممە 17-09-2026 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "پڕۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چووە و لە چەند کاژێری رابردوودا 1400 مێگاوات کارەبا بۆ نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە و دۆخی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چووە".

شەوی رابردوو پڕۆژەی رووناکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گەیشتنی گاز بە وێستگەکانی کارەبا لە ئاساییبوونەوەدایە و تاوەکو بەیانی زوو (پێنجشەممە) پێدانی کارەبا دەگەڕێتەوە بارودۆخی خۆی".

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ رایگەیاند، بەهۆی کەمکردنەوەی هەناردەی گاز لەلایەن کۆمپانیای دانەگازەوە بۆ وێستگەکان، بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 1000 مێگاوات کەمی کردووە. ئەمەش راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر پێدانی کارەبا لە هەولێر و دهۆک دروست کردووە، لە کاتێکدا لە سلێمانی و هەڵەبجە کارەبا 24 کاژێرییە.

کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی زۆرترین کاریگەریی لەسەر پڕۆژەی رووناکی هەبوو، کە پڕۆژەکە ئەرکی دابینکردنی کارەبای 24 کاژێرییە بۆ هەرێمی کوردستان و وەکو خۆیان رایانگەیاندووە، زیاتر لە 85%ی هەرێمی کوردستان کارەبای بووە بە 24 کاژێری و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ تەواوی کارەبای هاوبەشان ببێتە 24 کاژێری.


بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە