Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک کرێکار وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ژمارەیەک کرێکار وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

دوای بەدواداچوونی رووداو؛ وەزارەتی کار لێکۆڵینەوە لە کێشەی کرێکارانی کارگەیەکی چیمەنتۆ دەکات

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دوای بڵاوبوونەوەی گلەیی کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی دابین لە گۆمەسپان سەبارەت بە مافەکانیان لە رادیۆی رووداو، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەی پشکنین و لێکۆڵینەوەی دەرکرد.

ژمارەیەک لە کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی دابین لە ناوچەی گۆمەسپانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە بەرنامەی "مژار"ـی رادیۆی رووداو، باسیان لەوە کرد، سەرەڕای کارکردنی بەردەوامی کارگەکە، سەرەتاییترین مەرجەکانی سەلامەتی و مافە یاساییەکانیان بۆ دابین ناکرێت.

کرێکارەکان ئاماژەیان بەوە کرد، نزیکەی دوو ساڵە رۆژانە 8 کاژێر کار دەکەن و پارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتییان لێدەبڕدرێت، بەڵام نازانن ناویان تۆمار کراوە یان نا؛ هەروەها مانگانە گرێبەستەکانیان بۆ نوێ دەکرێتەوە و کۆپیی گرێبەستەکەشیان پێ نادرێت.

سەبارەت بە شێوازی مووچە و سزاکان، کرێکاران گوتیان: "رۆژانە 27 هەزار و 500 دینارمان پێدەدرێت، بەڵام ئەگەر کرێکارێک بەهۆی نەخۆشییەوە رۆژێک ئامادە نەبێت، جگە لە بڕینی کرێی ئەو رۆژە، پارەی رۆژێکی دیکەشی وەک سزا لێدەبڕدرێت. هاوکات هیچ ژەمە خۆراکێک، جلوبەرگ یان کەلوپەلی سەلامەتیمان بۆ دابین ناکرێت."

لە وەڵامی ئەم کێشەیەدا، مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "بەشێوەیەکی فەرمی نووسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی کاری هەولێر دەکەین بۆ ئەوەی راستەوخۆ تیم و لیژنەی پشکنین بنێرنە کارگەی چیمەنتۆی دابین لە گۆمەسپان و بەدواداچوونی مەیدانی بۆ سەرجەم سکاڵاکان بکەن."

مەریوان بەگۆک ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لە هێڵی گەرمی (5500)، کرێکاران دەتوانن لە رێگەی سیستمی ئەلیکترۆنیی "پۆرتاڵی کار"ـەوە بە دەنگ، وێنە یان نووسین راستەوخۆ سکاڵاکانیان تۆمار بکەن تاوەکو رێکاری یاسایی لەبەرامبەر هەر پێشێلکارییەک بگیرێتەبەر.

تۆڕی میدیایی رووداو بۆ وەرگرتنی رای لایەنی بەرامبەر، چەندین جار پەیوەندی بە بەرپرسانی "دابین گرووپ"ـەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە