Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یەکێک لەو قوتابخانانەی دیوارەکەی نەخشێندراوە. وێنە؛ شارەوانی هەولێر

یەکێک لەو قوتابخانانەی دیوارەکەی نەخشێندراوە. وێنە؛ شارەوانی هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

شارەوانیی هەولێر نووسینی دیواری قوتابخانەکان دەسڕێتەوە و بە وێنە دەینەخشێنێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، بە هاوکاریی رێکخراوێک نووسینی سەر دیواری قوتابخانەکان دەسڕنەوە و لە جیاتی ئەوە بە وێنە و درووشم دیوارەکە دەنەخشێنن.


هەولێر دابەشی سەر شەش شارەوانی کراوە، هەڵمەتەکە لەلایەن شارەوانیی شەشەوە جێبەجێ کراوە. ئەندازیار چاپووک عەبدولعەزیز سدیق، بەڕێوەبەری شارەوانیی شەش، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "شارەوانیی هەولێر هەر شەش شارەوانییەکەی راسپاردووە دیواری قوتابخانەکان خاوێن بکرێنەوە و بنەخشێندرێن".

چاپووک عەبدولعەزیز گوتی: "ئێمە وەکو یەکەم شارەوانی دەستمان بە هەڵمەتەکە کردووە و تەواوی شارەوانییەکان دەگرێتەوە، ئامانجمان خاوێنکردنەوەی دیوارەکانە لە درووشمە ناشایستە و ناشیرینەکان و نەخشاندنیانە بە درووشمی پەروەردەیی؛ ژینگەیی و ئاڵای کوردستان".

بەڕێوەبەری شارەوانیی شەش لە هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، "تاوەکو یەک قوتابخانە مابێت هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت، هەفتەی داهاتوو لە شارەوانییەکی دیکە دەستپێدەکات".

ئەمڕۆ هەینی 18ی ئەیلوول، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن و لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی و پاراستنی سیمای شارستانیی شارەکەمان، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش بە هاوکاریی رێکخراوی (مایپڵ تری)، هەڵمەتێکی فراوانی پەروەردەیی و ژینگەیی ئەنجام دا".

لەبارەی هەڵمەتەکەوە شارەوانیی هەولێر دەڵێت: "بە هاوکاریی رێکخراوەکە هەڵدەستین بە سڕینەوە و پاککردنەوەی سەرجەم ئەو نووسراو و دروشمە نەشیاوانەی لەسەر دەرگا و دیواری قوتابخانەکاندا هەن، کە سیمایەکی ناشیرینیان بە ناوەندەکانی خوێندن بەخشیوە".

شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بە قوتابخانەیەک کردووە و دەڵێت: "لە قوتابخانەی ئامەدی بنەڕەتیی تێکەڵاو لە گەڕەکی نەورۆز، چەندین وێنە و دروشمی نەتەوەیی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان نەخشێنران، کە ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر دەروون و هۆشیاریی قوتابییان و جوانترکردنی رووکاری قوتابخانەکە".

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە