Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک تەکسی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

ژمارەیەک تەکسی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی: کارەکانی تەکسی میتەر بەرەو تەواوبوون دەچن

ژینەر ستار

ژینەر ستار

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

ئامادەکارییەکان بۆ دانانی بژمێر لەنێو تەکسییەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو تەواوبوون دەچێت. بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی دەڵێ، تەکسی میتەر سەرجەم تەکسییەکانی نێو شار دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19-09-2026 جەمیل کەمال، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی بە رووداوی گوت، "زۆربەی کارەکانی (تەکسی میتەر) کە تایبەتە بە دانانی بژمێر لەنێو تەکسییەکاندا، تەواو بوون. رۆژی دووشەممە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کۆبوونەوە لەو بارەیەوە دەکرێ و بڕیاری لێ دەدرێ."

پرۆژەی تەکسی میتەر چییە؟

پڕۆژەکە بریتییە لە ئامێرێک کە لەنێو تەکسییەکاندا دادەنرێ، بڕی ئەو دوورییە هەژمار دەکات کە سەرنشین لەکاتی سەرکەوتنی تاوەکو دابەزینی لە تەکسییەکەدا پێیدەچێت، هەروەها ئەو پارەیەی کە دەبێت وەک کرێ بدرێتە شۆفێری تەکسییەکە.

بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوای دانانی ئامێری بژمێر لەنێو ئۆتۆمبێلەکان، سەرنشین پێویست ناکات مامەڵە لەگەڵ شۆفێری تەکسییەکە بکات، بەڵکو ئامێرەکە بڕی دووریی شوێنەکە و نرخەکەی بۆ دیاریدەکات.

سەبارەت بەو تەکسییانە پڕۆژەکە دەیانگرێتەوە، جەمیل کەمال روونیکردەوە، سەرجەم تەکسییەکانی نێو شار لە هەرێمی کوردستان بژمێرەکەیان بۆ دادەنرێ، جگە لە تەکسییەکانی دەرەوەی شار و هێڵەکان، بەو پێیەی نرخی هاتووچۆی ئەوان جێگیرە.

وادەی دانانی ئامێری بژمێر

جەمیل کەمال دەڵێ، ژمارەیەکی زۆر لە ئامێری پێشکەوتووی بژمێر گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان و گوتی، پێدەچێت سەرەتای مانگی داهاتوو لەنێو تەکسیی شارەکان دا دەست بە دانانیان بکرێ.

هاوکات سەید زەکەریا عەزیز، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەولێر بە رووداوی گوت، "ئەگەر پرۆژەی تەکسی میتەر جێبەجێ بکرێ، ئاسانکاری بۆ شۆفێری تەکسی و سەرنشین دەکات. هاوکات چاوەڕوانی وەزارەتی گواستنەوەین دەست بە پڕۆژەکەش بکات."

مانگی ئەیلوولی 2024 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پرۆژەی تەکسی میتەری راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە