Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد سەردار

محەممەد سەردار

هەواڵە ناوخۆییەکان

گەنجێکی نابینای داقووق: "دەمەوێت هاوژینم هەبێت"

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد سەردار، گەنجێکی نابینای تەمەن 24 ساڵی دانیشتووی قەزای داقووقە، سەرەڕای ئەوەی خاوەنی بڕوانامەی زانکۆ و داهاتێکی باشە و تەواوی کارەکانی خۆی بەڕێوەدەبات، بەڵام تەنیا بەهۆی لەدەستدانی بیناییەوە لەلایەن چەندین کچ و خێزانەکانیانەوە بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی رەتکراوەتەوە.

محەممەد، دەرچووی کۆلێژی شەریعەیە لە کەرکووک، چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ رادیۆی رووداو گێڕایەوە و باسی لەوە کرد، گەورەترین ئاواتی پێکهێنانی ژیانی هاوژینییە، بەڵام تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ نابینایی بووەتە بەربەست لەبەردەمیدا.

ئەو گەنجە ئاماژە بەوە دەکات، تاوەکو ئێستا چووەتە چەند ماڵێک بەمەبەستی داخوازی، بەڵام کە زانیویانە نابینایە، وەڵامەکەیان رەتکردنەوە بووە.

ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت: "حەزم لە ژنهێنانە و دەمەوێت خێزان دروست بکەم، بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی نابینام کەس رازی نابێت شووم پێ بکات."

محەممەد باس لەوە دەکات کە نەبوونی بینایی نەبووەتە رێگر لەوەی پشت بەخۆی ببەستێت و دەڵێت: "سەرباری نابیناییەکەم، هەموو کارێکی رۆژانەی خۆم بەتەنیا و بەبێ یارمەتیی کەس ئەنجام دەدەم. پێویستم بەوە نییە کەس خزمەتم بکات و بەدوای خزمەتکاردا ناگەڕێم، بەڵکو تەنیا دەمەوێت هاوژینێکم هەبێت و بچمە ناو پرۆسەی هاوژینییەوە."

ئەو گەنجەی خەڵکی داقووق لەرووی داراییەوە دۆخی جێگیرە و ئاماژە بەوە دەکات مووچەیەکی باشی هەیە و کێشەی پارەی نییە و دەڵێت: "پێویستم بەهیچ هاوکارییەکی مادی نییە، تەنیا مەبەستم لە بڵاوکردنەوەی چیرۆکەکەم ئەوەیە دەنگم بگات، بەڵکو لەرێگەی رووداوەوە کەسێک لە دۆخی من تێبگات و بتوانین پێکەوە ژیانێکی هاوبەش و بەختەوەر دروست بکەین."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە