Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی خۆپشاندەرانی پێنجوێن

وێنەی خۆپشاندەرانی پێنجوێن

هەواڵە ناوخۆییەکان

نوێنەرانی خۆپێشاندەرانی پێنجوێن: دژی پڕۆژەی رووناکی نین و داوای داشکاندن دەکەین

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرانی خۆپێشاندەرانی قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی رایدەگەیێنن، ئەوان بە هیچ جۆرێک دژی "پڕۆژەی رووناکی" نین، بەڵکو داواکاریی سەرەکییان لە حکومەت ئەوەیە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و سەختیی کەشوهەوای ناوچەکەیان لە وەرزی زستاندا، داشکاندنیان لە نرخی کارەبادا بۆ بکرێت.


رۆژی دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، بەختیار عەلی، یەکێک لە نوێنەرانی خۆپێشاندەرانی پێنجوین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە دژی پڕۆژەی رووناکی نین، بەڵکو داوا دەکەین رەچاوی باری دارایی خەڵک و هەڵکەوتەی جوگرافیایی سنوورەکەمان بکرێت و داشکاندنمان بۆ بکرێت، چونکە پێنجوێن ناوچەیەکی کوێستانی و زۆر ساردە."

ئەو نوێنەرەی خۆپێشاندەران روونیکردەوە، لە سیستەمی پێشوودا لە پێنجوێن نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبا لەنێوان 18 بۆ 36 دیناردا بووە، لە کاتێکدا لە پڕۆژەی رووناکیدا نرخ لە 72 دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو سەرووی 300 دینار، ئەمەش لە وەرزی سەرمادا بارگرانی بۆ دانیشتووان دروست دەکات. 

بەختیار عەلی گوتی: "داواکاریی ئێمە ئەوەیە کیلۆواتمان بە 30 یاخود 40 دینار بۆ هەژمار بکرێت. پێشتریش سەردانی نووسینگەی پەرلەمان و بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیمان کردووە و یاداشتێکی حەوت خاڵیمان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی گونجاو بدۆزرێتەوە، بەڵام بێ ئەنجام بوو بۆیە دووبارە دەستمان بە خۆپشاندان کردووەتەوە؛ ئێستاش تیمەکان خەریکی بەستنی پڕۆژەی رووناکین".

 ئەنەس ئەمین، یەکێکی دیکە لە نوێنەرانی خۆپێشاندەران گوتی: "تەنیا داواکاریی ئێمە داشکاندنی نرخە، چونکە لە مانگی 10ـەوە تاوەکو مانگی 5 لە پێنجوێن پێویستمان بە گەرمکەرەوەیە و لە زستاندا هەندێکجار پلەی گەرما بۆ 20 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت. بەپێی بەدواداچوونەکانمان، خێزانەکانی پێنجوێن لە وەرزی سەرما پێویستیان بە نزیکەی 2000 کیلۆوات کارەبا هەیە کە خەرجییەکەی سەرووی 300 هەزار دینار دەکەوێت."

لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە جووتیارانی ناوچەکە باسیان لە دۆخی کشتوکاڵی پێنجوێن کرد و رایانگەیاند، دەڤەرەکەیان ناوچەیەکی سەرەکیی کشتوکاڵییە و ساڵانە بەرهەمێکی زۆر رەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکات، هەربۆیە داوا دەکەن لە دیاریکردنی نرخەکانی کارەبادا پاڵپشتی لە کەرتی کشتوکاڵ و دۆخی جووتیاران بکرێت.

بۆ وەرگرتنی روونکردنەوەی زیاتر، تۆڕی میدیایی رووداو چەندین جار پەیوەندی بە قایمقامی قەزای پێنجوێنەوە کرد بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە. 

پێشتریش لە 17ـی ئابی 2026 سەرچاوەیەک لە قایمقامیەتی پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، وەک ئیدارەی ناوچەکە بەردەوام لە هەوڵدان بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی خەڵک بە لایەنە باڵاکان، بە مەبەستی رەچاوکردنی دۆخی جوگرافی و تایبەتمەندیی کەشوهەوای پێنجوێن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکاندا.

سەرەتای کێشەکە

سەرەتای مانگی ئاب خەڵکی قەزاکە گردبوونەوە، لە 11ـی ئابدا، نوێنەرانی خەڵکی پێنجوێن بە یاوەریی بەرپرسانی ئیداریی قەزاکە، کێشەکەیان گەیاندە نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستان. 

ئاماری هاوبەشانی کارەبا لە پێنجوێن:

  - کۆی گشتی: 18,000 هاوبەش.
  - ماڵان: 16,000 هاوبەش.
  - پڕۆژەی کشتوکاڵی و بازرگانی: 2,000 هاوبەش.
  - ناوەندی قەزا: 12,000 هاوبەش.

دانیشتووانی پێنجوێن پێشتر و لە ساڵی 2022دا، لە دژی سیستەمی نوێی کارەبا خۆپێشاندانی بەرفراوانیانکرد و بۆکسی پێوەرە زیرەکەکانیان لێکردەوە. هەر بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستاش ئەو قەزایە بە پێوەرە کۆنەکان کارەبا بەکاردەهێنێت و ئامادە نین بە نرخەکانی پڕۆژەی رووناکی (کارەبای 24 کاژێری) کارەبا وەربگرن، مەگەر حکومەت رەچاوی بارودۆخی ساردی ناوچەکەیان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە