Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قوتابخانەی 'ئاسۆ'ی بنەڕەتی لە گوندی ژاڵەی جەزا جاف - سلێمانی

قوتابخانەی 'ئاسۆ'ی بنەڕەتی لە گوندی ژاڵەی جەزا جاف - سلێمانی

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە گوندێکی سلێمانی 350 خوێندکار لەنێو "کەرەڤانەی شڕ"دا دەخوێنن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو - رادیۆ

مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکارانی قوتابخانەی "ئاسۆ" لە گوندی ژاڵەی جەزا جاف لە سنووری سلێمانی رایدەگەیێنن منداڵەکانیان لەنێو کەرەڤانەی کۆندا دەخوێنن و داوای بینای نوێ دەکەن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش هۆکارەکەی بۆ نەبوونی زەویی تاپۆکراو دەگەڕێنێتەوە.

ئاسۆ عوسمان، مامۆستا لە قوتابخانەی ئاسۆی بنەڕەتی لە گوندەکە، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "نزیکەی 350 خوێندکارمان هەن و لە دوو دەوامدا لە پۆلی یەک تاوەکو نۆ دەخوێنن، بەڵام تەواوی پۆلەکانمان کەرەڤانەی کۆن و شڕن؛ لە وەرزی زستاندا دۆخمان زۆر سەخت دەبێت و سەقفی پۆلەکان دڵۆپە دەکات."

ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەدا زیاتر لە 10 ساڵە داوای باڵەخانەی گونجاو دەکەن، " شوێنی قوتابخانەکەمان زۆر خراپە، نزیکین لە کارگەی ریسایکڵینی سلێمانییەوە لە دۆخێکی زۆر ناخۆش و سەختداین و هەرچی داوا دەکەین کەچی ئاوڕمان لێ نادرێتەوە."

مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "گوندەکە لەڕووی نەخشەی بنەڕەتییەوە لە دەرەوەی سنووری شارەوانییە و زەوییەکانی تاپۆ نین. لە رابردوودا زۆر هەوڵمان دا زەوییەک بۆ دروستکردنی قوتابخانە تەرخان بکرێت، بەڵام نەکرا؛ ئێستاش لە هەوڵداین لانیکەم لە رێگەی گۆڕینی کابینە و کەرەڤانەکانەوە چارەسەرێکی کاتی بۆ کێشەکە بدۆزینەوە."

لەلایەکی دیکەوە، دامەزراوە خێرخوازییەکان هاوکاریی کەرتی پەروەردە دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کەموکوڕییەکان.

محەممەد عەبدوڵڵا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان لە دامەزراوەی "ئانزو فاوندەیشن"، بە رادیۆی رووداوی گوت: "لە ئابی 2022ـەوە تاوەکو ئێستا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پەروەردە، زیاتر لە 300 قوتابخانەمان لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین نۆژەنکردووەتەوە و زیاد لە 7 هەزار و 150 کورسیی خوێندکارانمان چاککردووەتەوە."

سەبارەت بە قوتابخانەی ئاسۆش لە ژاڵە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی ئانزو گوتی: "لەگەڵ پەروەردە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی قوتابخانەکە دەکەین بۆ ئەوەی بزانین چی لە تواناماندایە بۆیان بکەین."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە