Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پاسی خوێندکاران. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

پاسی خوێندکاران. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

هەفتەی داهاتوو سیستمی GPS لەناو پاسی خوێندکارانی سلێمانی دادەنرێت

ژینەر ستار

ژینەر ستار

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو سیستمی GPS لەناو پاسی خوێندکاران دادەنرێت، کەسوکاری خوێندکاران دەتوانن ئاگاداری چوون و هاتنی خوێندکارەکانیان بن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، جەمیل کۆچەر، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: هەفتەی داهاتوو سیستمێکی پێشکەوتوو و GPS لەناو پاسی گواستنەوەی خوێندکاران دادەنرێت، کەسوکاری خوێندکاران لەرێگەی نامەوە ئاگاداری کاتی چوون و هاتنی خوێندکارەکانیان دەبن.

جەمیل کۆچەر ئاماژەی بەوە کرد، سیستمەکە بەجۆرێکە کاتێک پاسەکان دەگەنە بەردەم ماڵی خوێندکارەکە و سەردەکەوێت، بە نامەیەک کەسوکارەکەی ئاگادار دەکرێتەوە، هاوکات لەکاتی گەیشتنی پاسەکەش بۆ خوێندنگەکە جارێکی دیکە کەسوکاری خوێندکارەکە ئاگادار دەکرێتەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکە هەر پاسێک لە سلێمانی هاتووچۆ بە خوێندکاران بکات دەبێت GPSـی تێدابێت. بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی دەڵێت: "شۆفێرەکان دەبێت سەرەتا بچنە بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگە و تاوان و ئەستۆپاکی خۆیان بکەن، ئەوکات GPS بۆ پاسەکانیان دادەنرێت."

پێشتر بەشێک لە کەسوکاری خوێندکاران گلەییان لەسەر شێوازی گواستنەوە و هاتن و چوونی پاسی خوێندکاران هەبوو، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، دانانی سیستمەکە سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەکات.

بەرێوەبەری گواستنەوە و گەیاندن باس لەوە دەکات، پێشتر بەشێک لە شۆفێرانی پاسەکان کاتێک خوێندکاریان دەگواستەوە، ئەگەر دەرفەتیان نەبووایە بە شۆفێرێکی دیکەیان دەگوت خوێندکاران بهێنێتەوە، بەڵام ئەم سیستمە رێگە بەوە نادات، خوێندکار لەگەڵ ئەو شۆفێرە دەڕواتەوە کە پێشتر بردوویەتی بۆ خوێندنگەکە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی سلێمانی بەنیاز بوو GPS لە داشبۆردی پاسەکان ببەستێت، بەڵام شۆفێری پاسەکان بەبیانووی پێشێلکردنی ئازادیی تاک و گواستنەوەیان رازی نەبوون، بەڕێوەبەری گواستنەوە دەڵێت: "سیستمەکە لە GPSـی ناو مۆبایلی شۆفێرەکە دەبەسترێت، سەرجەم جموجووڵەکانی لەکاتی کارەکەیدا لەژێر چاودێری دەبێت."

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، مانگی رابردوو پرۆژەکە لەسەر ژمارەیەک پاس و کەسوکاری خوێندکاران بەئاگاداری هێزە ئەمنییەکانی شارەکە تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە.

سەبارەت بە گلەیی بەشێک لە شۆفێران، جەمیل کۆچەر رایگەیاند، پرۆژەکە بەسەرپەرشتیی هێزە ئەمنییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە و گەیاندن کراوە و هەفتەی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت و هیچ ناڕەزایەتییەک قبووڵ ناکەین.

بەگوێرەی پرۆژەکە هەر شۆفێرێک هاتووچۆ بە خوێندکاران بکات، رۆژانە سیستمەکە ناو و تەمەن و ژمارەی شۆفێرەکە بۆ کەسوکاری خوێندکاران دەنێرێت و هەر پێشێلکارییەک هەبێت راستەوخۆ تەلەفۆن بۆ شۆفێرەکە دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی رووداو دەستی کەوتوون، زیاتر لە 1200 پاسی خوێندکاران لە شاری سلێمانی هاتووچۆ بە خوێندکار دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە