Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی یەکێک لە رووداوەکان لە کەلار. وێنە؛ هاتووچۆی گەرمیان

وێنەی یەکێک لە رووداوەکان لە کەلار. وێنە؛ هاتووچۆی گەرمیان

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە سلێمانی و گەرمیان دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتووچۆی جیاوازدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوی یەکەم پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، لەنێو شاری سلێمانی روویدا، کاتێک ئۆتۆمبێلێک لە هاووڵاتییەکی پیادەی دا. نەقیب ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "قوربانییەکە پیاوێکی تەمەن 74 ساڵە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و کەسوکارەکەی ئاگادار کراونەتەوە، هاوکات شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستبەسەر کراوە."

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلەوە بە سەختی بریندار ببوو.

عەمید سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، بە رووداوی گوت: "لە ئەنجامی پێکدادانی ئەو دوو ماتۆڕسکیلەدا لە کەلار، جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە، دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان."

بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، تەنیا لەم مانگەدا زیاتر لە 15 هاونیشتمانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ساڵی 2018ـەوە تاوەکو مانگی ئابی 2025، لە هەرێمی کوردستاندا 21 هەزار و 646 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ بەهۆیانەوە 3 هەزار و 137 کەس گیانیان لەدەستداوە و 39 هەزار و 339 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە