Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی سلێمانی لە شەودا

دیمەنی سلێمانی لە شەودا

هەواڵە ناوخۆییەکان

هاونیشتمانییەک لە سلێمانی: بەهۆی هەڵەی سیستەمەوە چوار رۆژە کارەبامان بڕاوە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

کێشە تەکنیکییەکانی پێوەری زیرەک و پچڕانی هێڵی پەیوەندی لەگەڵ سیستەمی ناوەندی، گرفت بۆ بەشێک لە هاوبەشانی کارەبا لە شاری سلێمانی دروستدەکات؛ هاونیشتمانییەک دەڵێت چوار رۆژە بەهۆی هەڵەی سیستەمەوە کارەبای ماڵەکەی بڕاوە، کارەبای سلێمانیش دەڵێت بەهۆی زۆریی هاوبەشان دروستبوونی گرفتی لەو شێوەیە "چاوەڕوانکراوە".


شەماڵ رەئووف، دانیشتووی گەڕەکی قولەرەیسی لە شاری سلێمانی، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لە رۆژی دووشەممەوە بەبێ هیچ هۆکارێک کارەبای ماڵمان بڕاوە، سەرەڕای ئەوەی ساڵێکە بە شێوازی ئۆنلاین پارەی کارەبا دەدەین. کاتێک پەیوەندیم بە هێڵی گەرمی 1992 کرد، سەرەتا گوتیان ماڵەکەتان تۆمار نەکراوە، بەڵام دوای پیشاندانی بەڵگەی پارەدانەکە، گوتیان هەڵە روویداوە؛ لەگەڵ ئەوەشدا تیمەکانی چاککردنەوە نەهاتن و ناچار بووم بە کێبڵ کارەبا لە دراوسێکەمانەوە رابکێشم."

کارەبای سلێمانی: کێشەکە تەکنیکییە

سیروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، هۆکاری دروستبوونی ئەم حاڵەتانەی روونکردەوە و بە رادیۆی رووداوی گوت: "بابەتەکە تەواو تەکنیکییە و پەیوەندی بە پچڕانی لیکی نێوان پێوەرەکە و سیستەمی ناوەندییەوە هەیە. پێویستە ئەو هاونیشتمانییە سەردانی بەشی فرۆشتنی وزە بکات، تاوەکو لە رێگەی ئامێری تایبەتی (CIU) پێوەرەکەی بە سیستەم ببەسترێتەوە و داتاکان ئاڵوگۆڕ بکرێن."

گوتەبێژی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەندێک حاڵەتدا بەهۆی کێشەی هێڵەکانی پەیوەندی یان پچڕانی پەیوەندیی پێوەر لەگەڵ دەروازەی سیستەمەکە (Gateway)، داتاکان ناگەن و پێویست بە دەستوەردانی مەیدانیی تیمەکان دەکات، گوتیشی: "لە شارێکی گەورەی وەک سلێمانی کە سەدان هەزار هاوبەشی کارەبای هەیە، رۆژانە دروستبوونی ژمارەیەک گرفتی تەکنیکی لەم شێوەیە چاوەڕوانکراوە و بەردەوام تیمەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنیانن."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە