Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ماوەی زانکۆلاین 48 کاژێر درێژکرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین 48 کاژێر درێژکرایەوە و تاوەکو ئێستاش 70٪ـی دەرچووانی ئەمساڵ داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەش کردووە.


رۆژی پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیێندراوێکدا نووسیویەتی: "لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بەدەرچووانی دوازدەی ئامادەیی، بۆ ئەوانەی تاوەکو ئێستا فۆڕمی (زانکۆلاین)ـیان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە، بڕیار درا ماوەی زانکۆلاین 48 کاژێری دیکە واتە تاوەکو کاژێر 12:00ـی شەوی شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، بۆ دەرچووانی قۆناخی دوازدەی ئامادەیی درێژ بکرێتەوە."

لەراگەیێندراوەکە دا هاتووە، ئەو بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پێدانی دەرفەتی زیاترە بەو دەرچووانەی ئەمساڵ کە بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە، "لەئێستا دا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆڕمی زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچووانی قوتابخانە و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو 48 کاژێرە دا فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە."

وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆشداریش دەدات کە ئەمە دوایین دەرفەتە و چیتر ماوەی زانکۆلاین درێژ ناکرێتەوە، بۆیە داوا لەدەرچووانی قۆناخی دوازدەی ئامادەیی دەکات، ئەوانەی تاوەکو ئێستا فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، "پێویستە لەماوەی ئەو 48 کاژێرە دا پەلە بکەن و تەواوی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنی فۆڕمی زانکۆلاین."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە