Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

گەشتەکانی ئێران بۆ هەولێر و سلێمانی راگیران

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی باڵا لە پارێزگای هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی سزاکانی سەر ئێران دا، گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران. لە سلێمانیش گەشتی تاران هەڵوەشایەوە.


ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلوولی 2026، بەرپرسێکی باڵا لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە چوارچێوەی سزاکانی سەر ئێران دا، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران".

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ گەشتی تاران بە هێڵی ئاسمانیی ماهانی ئێرانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی هەبووە، بەڵام گەشتەکە هەڵوەشێندراوەتەوە.

لەبارەی فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە، هەردی سەمەد، گوتەبێژی فڕۆکەخانەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێشتریش گەشتی ئێرانییان نەبووە، بۆیە ئاگادار نین لەوەی گەشتەکان بۆ هەموو فڕۆکەخانەکان راگیرابن.

بەهۆی تووندکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران، گەشتەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ زۆرینەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگیراون.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، سزای بەسەر 27 کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانیدا سەپاندووە و هەڕەشەی راگرتنی چالاکییەکانیان لە سەرانسەری جیهاندا کرد.

فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بریتین لە بەغدا، بەسرە، نەجەف، مووسڵ، کەرکووک، هەولێر و جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی.

سزاکانی ئەم دواییەی ئەمریکا جگە لە کۆمپانیا سەرەکییەکانی وەک ماهان ئێر، زاگرۆس، قیشم، کاسپیەن و تابان، چەندین کۆمپانیای دەرەکیی دابینکاری خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانیشی لە وڵاتان گرتووەتەوە، ئەمەش وای کردووە وڵاتان بۆ دوورکەوتنەوە لە سزاکانی واشنتن گەشتەکانیان لەگەڵ ئێران سنووردار بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە