Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی گەڕاندنەوەی 172 رووفاتی ئەنفالکراوان بۆ چەمچەماڵ لە ساڵی 2024. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: رووداو/ئەرشیڤ

دیمەنی گەڕاندنەوەی 172 رووفاتی ئەنفالکراوان بۆ چەمچەماڵ لە ساڵی 2024. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: رووداو/ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

رووفاتی 153 ئەنفالکراو دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان

ژینەر ستار

ژینەر ستار

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەکی دیکە لە رووفاتی ئەنفالکراوان کە 153 رووفاتن و لە بیابانەکانی سەماوە دۆزراونەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلوولی 2026 دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان. بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانیش دەڵێ، دوای تەواوبوونی رێکارەکان بە خاک دەسپێردرێن.

ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بە رووداوی گوت، "رووفاتی 153 قوربانیی ئەنفال لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە بیابەنەکانی سەماوە دۆزراونەتەوە و ئەمڕۆ شەممە دەگەڕێندرێنەوە سلێمانی."

بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، رووفاتەکان زۆربەیان ژن و منداڵن، خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن، دوای تەواوبوونی رێکارەکان بە خاک دەسپێردرێن.

دۆزینەوەی رووفاتەکان و هێنانەوەیان بە هاوبەشی دەزگای شەهیدانی هەرێمی کوردستان و پزیشکی دادی بەغدایە. ئەدیب لەتیف دەڵێت، "نموونەی خوێن لە رووفاتەکان وەرگیراوە و بەراورد دەکرێ بە خوێنی کەسوکاری ئەنفالکراوان، بەگوێرەی بەڵگە و رێکارەکان دەبرێنەوە شوێنی خۆیان و بە خاک دەسپێردرێن."

 

سەبارەت بەوەی قوربانییەکان دانیشتووی کام ناوچەی هەرێمی کوردستان بوون، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی گوتی، "تاوەکو ئێستا ئامارەکانمان بەدەست نەگەیشتووە. لەگەڵ گەیشتنی نموونەی خوێن و ئەو بەڵگانەی لەبەردەستن، شوێنی قوربانییەکان ئاشکرا دەکەین."

هێشتا ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانییانی شاڵاوی ئەنفال لە بیابەنەکانی سەماوە هەڵنەدراوەتەوە. بە گوتەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزیی رێکارە یاساییەکان و سنوورداری ئەو تیمە تەکنیکییەکانەی بەرپرسن لە هەڵدانەوە گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە