Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

دووکەڵی کێبڵی سووتێنراو کێشەی بۆ دانیشتووانی نزیک کۆرنیشی هەولێر دروست کردووە

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لەدانیشتووانی گەڕەکەکانی نزیک کۆرنیشی هەولێر لەسووتاندنی کێبڵ، زبڵ و خاشاک لەشەوان دا ناڕازین و دەڵێن، دووکەڵ و بۆنی پیس خەویان لێ دەزڕێنێت و تەندروستییان دەخاتە مەترسییەوە. لەبەرامبەر دا شارەوانیی هەولێر رایدەگەیێنێت، دەستی بەسەر چەندین ئۆتۆمبێل دا گرتووە و سزای داراییش بەسەر سەرپێچیکاران دا دەسەپێندرێت.


ئەمیر حاجی، دانیشتووی گەڕەکی رۆشنبیرییە و بەرووداوی گوت: "لەدەستپێکی وەرزی هاوینەوە بەردەوام شەوانە بۆنی سووتاندنی کێبڵ و دووکەڵی رەش دێتە ماڵەکەم."

ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت: "کەسانێک بەماتۆڕ دێنە کەندەکانی شەقامی کۆرنیش و بەسووتاندنی کێبڵ، ئاگر لەزبڵ و خاشاکی ئەو ناوچەیەش بەردەدەن، بۆیە دانیشتووانی ناوچەکە بەردەوام دووکەڵ و گازە ژەهراوییەکانی هەڵدەمژن."

ئەمیر حاجی دەڵێت، تووشی نەخۆشی بوون و هیوا دەخوازێت شارەوانی کارێک بکات.

لەوبارەیەوە کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بەرووداوی راگەیاند: "تیمەکانیان بەردەوام بەدواداچوون دەکەن و رێگریشیان لێ کردووە؛ هەروەها دەستمان بەسەر چەندین ئۆتۆمبێل دا گرتووە."

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەڵێت، سەرقاڵی زیادکردنی تیمەکانی بەدواداچوونی شەوانەن، بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە بنبڕ بکەن.

هاوکات ئەحمەد بەرزنجی، بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار، بەرووداوی گوت، چەند کەسێکیان لەگەڕەکەکانی هەشتی حەسارۆک و فەرمانبەران دەستگیرکردووە کە کاری سووتاندنی وایەر دەکەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیشیان دا گیراوە.

ئەحمەد بەرزنجی رایگەیاند: "هەر کەسێک ئاگر بکاتەوە و کێبڵ بسووتێنێت، یان ئاگر لەزبڵ و خاشاک بەربدات و دەستگیربکرێت، سزای پێبژاردنی بەسەر دا دەسەپێندرێت."

بەگوتەی بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار، بڕی ئەو سزایە لە 100 هەزار دینارەوە تاوەکو 300 هەزار دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە