Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئامێری پشکنینی دەماری مێشک (EEG)

ئامێری پشکنینی دەماری مێشک (EEG)

هەواڵە ناوخۆییەکان

دوو ئامێری پشکنینی دەماری مێشک لە هەولێر تێکچوون و ئەوەش کێشەی دروست کردووە

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

دوو ئامێری پشکنینی کارەبایی مێشک (EEG) لە بەشی راوێژکاری نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر زیاتر لەسێ مانگە لەکارکەوتوون و ئەوەش ئاستەنگی بۆ ژمارەیەک نەخۆش دروست کردووە.


ئەو دوو ئامێرە سەر بە بەشی راوێژکاری نەخۆشخانەی دەروونین، بەڵام نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری و نەخۆشخانەی دەروونی بۆچوونی جیاوازیان سەبارەت بەبەرپرسیارێتیی چاککردنەوەیان هەیە.

هێرش عەبدوڵڵا، هاونیشتمانییەکە و پزیشک پشکنینی دەماری مێشکی بۆ نووسیوە.

ئەو هاونیشتمانییە بەرووداوی گوت، لەم چوار مانگە دا چەندین جار سەردانی بەشی راوێژکاری نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر کردووە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە، بەڵام ئامێرەکە تێکچووە.

هێرش ئاماژە بەوە دەکات: "هەر جارێک چووم، پێیان گوتووم ئامێرەکە تێکچووە. دوایین جار پێیان گوتم چی دیکە مەیەوە و تەلەفۆن بکە، چونکە نازانین کەی چاک دەکرێتەوە."

دکتۆر عەبدوڵڵا گەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، لەو بارەیەوە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، ئەو دوو ئامێرە هیچ پەیوەندییەکیان بەکارگێڕیی نەخۆشخانەکەیانەوە نییە و سەر بەبەشی راوێژکاری نەخۆشخانەی دەروونین.

دکتۆر عەبدوڵڵا گوتی: "بەپێی بودجەی نەخۆشخانەکەمان هاوکار بووین لەدابینکردنی پێداویستییەکانی ئامێرەکان. جگە لەوەش، چەندین جار خێرخوازان بەشێک لەپێداویستییەکانیان دابین کردووە."

بەگوتەی دکتۆر عەبدوڵڵا، ئامێرەکان لە بەشی راوێژکاری نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر دانراون، بەڵام ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بە نووسراو بەرپرسیارێتییان بخاتە ئەستۆی نەخۆشخانەی فێرکاری، ئامادەن هەر بەرپرسیارێتییەک لەئەستۆ بگرن.

هەر لەوبارەیەوە دکتۆر سالار فاتح، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی گوتی: "هەرچەندە ئامێرەکان لەبنەڕەت دا ئامێری نەخۆشخانەی هەولێری فێرکارین، بەڵام لاریمان نییە ئەگەر بەنووسراویش بخرێنە سەر نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری. بەڵام بۆ چاککردنەوەیان نووسراومان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی کردووە بۆ ئەوەی چاکیان بکەنەوە."

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی گوتی: "کار لە نەخۆشخانەیەکی مۆدێرنی دەروونی دەکرێت و پێشبینی دەکرێت لەماوەیەکی نزیک دا تەواو بکرێت. ئەو کات هەر دەبێت ئەو بەشە بەجێبهێڵین بۆ نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری."

دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، بە رووداوی راگەیاند، ئاگادارن لەکێشەی ئامێرەکان و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئامێرانە تەنیا پێویستیان بەنوێکردنەوەی سۆفتوێرەکەیانە.

دکتۆر دلۆڤان دەڵێت: "نووسراومان بۆ کۆمپانیای تایبەتمەند کردووە بۆ ئەوەی بەزووترین کات چاکیان بکاتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە