Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی تۆمەتبارەکە. وێنە: پۆلیسی راپەرین

وێنەی تۆمەتبارەکە. وێنە: پۆلیسی راپەرین

هەواڵە ناوخۆییەکان

پۆلیسی راپەرین: گەنجێکمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاوی لە کچێک دەکرد

ژینەر ستار

ژینەر ستار

27-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار27-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی دەڵێ، دوای سکاڵای کچێک، تۆمەتبارێکیان لە پیرەمەگروون دەستگیرکرد کە ژیری دەستکردی بۆ دروستکردنی ڤیدیۆی نەشیاو و هەڕەشەکردن بەکارهێنابوو.

رۆژی یەکشەممە 27 ئەیلوولی 2026، شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە رووداوی گوت: "تۆمەتبارێکمان بە هاوبەشیی پۆلیسی پیرەمەگروون دەستگیرکرد کە بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد ڤیدیۆی نەشیاوی بۆ وێنەی ئاسایی کچێکی دەزگیراندار دروستکردبوو و لە چەناڵێکی تێلیگرام هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێدەکرد لە پێناو وەرگرتنی پارەدا".  

گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین روونی کردەوە، کچەکە دانیشتووی شاری رانیەیە کە چەند وێنەیەکی ئاسایی خۆی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تۆمەتبارەکە بە سوود وەرگرتن لە ژیری دەستکرد دەستکاری وێنەکانی کردووە و ڤیدیۆیی نەشیاوی لێ درووست کردوون و دواتریش هەڕەشەی لە کچەکە کردووە ئەگەر پارەی پێ نەدات، بڵاوی دەکاتەوە.

بەگوتەی شۆڕش ئیسماعیل، تۆمەتبارەکە تەمەنی 24 ساڵە بە ناوی (ف.ص.ئ)، دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگروونە لە پارێزگای سلێمانی.

شۆڕش ئیسماعیل گوتی، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر، ئەو هاونیشتمانییە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر5 مۆبایل، 1 لاپتۆپ و 7 میمۆریدا گیرا کە سەرجەمیان وێنە و ڤیدیۆی درووستکراوی تێدا بوو.

 پۆلسیی راپەرین دەڵێ: "تۆمەتبار لای پۆلیس و لە دادگەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی قەدەخەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، راگیراوە."

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە