Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شاری هەولێر

شاری هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

چوارشەممە و پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ، دوو رۆژ پشووی فەرمیی لە دامەزراوەکانیدا راگەیاند. فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (30ـی ئەیلوول و 1ـی تشرینی یەکەم) لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

پێشتر رۆژی شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە لە 30ـی ئەیلوولەوە تاوەکو 3ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا رابگیرێت. ئەم بڕیارەش وەک رێزگرتنێکە بۆ ئەوەی بە "رۆژانی سەروەری"ـی کۆماری عێراق ناوی هێناوە. بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی فیدراڵ لەو چوار رۆژەدا پشوویان دەبێت.

دیاریکردنی ئەو ماوەیە وەک "رۆژانی سەروەری"، بەستراوەتەوە بە دوو رووداوی گرنگی سیاسی و مێژوویی عێراقەوە. یەکەمیان، رۆژی 30ـی ئەیلوول هاوکاتە لەگەڵ ئەو وادە فەرمییەی کە لە رێگەی دانوستانەکانی نێوان بەغدا و واشنتنەوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و رادەستکردنی بنکە سەربازییەکان بە هێزە عێراقییەکان دیاریکراوە. حکومەتی عێراق ئەمە وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی و هەنگاوی چەسپاندنی تەواوەتیی سەروەریی خاکی وڵات پێناسە دەکات.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژی 3ـی تشرینی یەکەم لە ساڵنامەی فەرمیی عێراقدا بە "رۆژی نیشتمانی" هەژمار دەکرێت. ئەمەش یادکردنەوەی ساڵیادی کۆتاییهاتنی داگیرکاریی بەریتانیا، راگەیاندنی سەربەخۆیی عێراق و پەیوەستبوونی وڵاتەکەیە بە "کۆمەڵەی گەلان"ـەوە لە ساڵی 1932دا.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە