Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گەنمی هەرێمی کوردستان؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

گەنمی هەرێمی کوردستان؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێ

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ


بڕیارە لە سبەیەوە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێبکات. بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر دەڵێ، دابەشکردنی پارەیان دەست پێکردووە و بەردەوام دەبن.


نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دابەشکردنی پارە لە سبەیەوە دەستپێدەکەین و سبەی 300 جووتیار پارەی گەنمەکەیان وەردەگرن".

نەسرین ئەحمەد سەرپەرشتیی سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکات و دەڵێت: "پارەکە بۆ جووتیارانی هەڵەبجەیشە. دابەشکردن رۆژانی دواتریش بەگوێرەی بڕی پارەی هاتوو دابەش دەکرێ".

ئەوانەی سبەی دەتوانن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم وەربگرن، دەبێت ژمارەی پسوولەکانیان لە 1531 بۆ 1850 بێت. ئەو جووتیارەی دەچێت بۆ وەرگرتنی پارەی گەنم، ئەگەر خۆی ئامادە نەبێت، دەبێت ئەو کەسەی دەچێت بۆ پارەکە بریکارنامەی نوێی پێ بێت.

ئەم گوژمەی پارەی جووتیاران کە حکومەتی عێراق خەرجی کردووە، بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:

- سلێمانی و هەڵەبجە: 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار

- هەولێر: 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار

- دهۆک: 22 ملیار و 385 ملیۆن و 125 هەزار دینار

میران بەختیار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوێنێ دابەشکردنی پارەی گەنممان دەستپێکرد. بە درێژایی ئەم هەفتەیە و رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی پارەکە بەردەوام دەبێت".

ئەم ساڵ 12ی حوزەیران دەرگەی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە و تاوەکو 18ی تەممووز نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیان وەرگرت.

ئەم ساڵ حکومەتی عێراق نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، کە 292 هەزار تۆنی بە گەنمی نێو پلانی چاندن دادەنرێ و تۆنی بە 700 هەزار دینارە، کە دەکاتە نزیکەی 200 ملیار دینار، هەروەها نزیکەی 108 هەزار تۆنیش لە دەرەوەی پلان وەرگیرا و تۆنی بە 500 هەزار دینارە.

ساڵی 2024 حکومەتی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت. ساڵی 2025 کەمی کردەوە بۆ 400 هەزار تۆن بە نرخی 800 هەزار دینار بۆ تۆنێک.


بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە