Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند گڵۆپێک لەکاتی کارکردندا. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

چەند گڵۆپێک لەکاتی کارکردندا. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

پڕۆژەی رووناکی: سبەی 8 وێستگەی کارەبا لە سۆران و دەوروبەری لەکار دەکەون

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

29-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین29-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند، سبەی بەهۆکاری تەکنیکی هێڵی گواستنەوەی کارەبای رۆساک–سۆران–ئاکرێ رادەگیرێت و چەند وێستەگەیەک لە کار دەکەون.


رۆژی سێشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2026، پڕۆژەی رووناکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی بەهۆکاری تەکنیکی هێڵی گواستنەوەی کارەبای رۆساک–سۆران–ئاکرێ رادەگیرێت، بەو هۆیەوە هەشت وێستگە لەکار دەکەون و پێدانی کارەبا لە بەشێک لە ناوچەکانی سۆران و دهۆک کەمدەبێتەوە.

پڕۆژەی رووناکی ئاماژە بەوە دەکات، سبەی چوارشەممە هێڵی گواستنەوەی کارەبای (رۆساک–سۆران–ئاکرێ 132 کەی ڤی) لە کاژێر 9:30ـی بەیانی تاوەکو 2:00ـی دوای نیوەڕۆ بەهۆکاری تەکنیکی رادەگیرێت.

بەپێی زانیارییەکانی پڕۆژەکە، ئەم وەستانە بە مەبەستی بەستنەوەی هێڵی کارگەی نوێی چیمەنتۆیە لە خەلیفان.

بەپێی زانیارییەکانی پڕۆژەی رووناکی بۆ رووداو، بەهۆی ئەو کارە تەکنیکییانەوە ئەم وێستگانە بۆ چەند کاژێرێک لە خزمەتگوزاری دەردەچن:

مۆبایلی جۆڵەمێرگ 132 کەی ڤی
مۆبایلی هەندرێن 132 کەی ڤی
مۆبایلی رەواندز 132 کەی ڤی
مۆبایلی سپیلک
مۆبایلی باسرما 132 کەی ڤی
وێستگەی خەلیفان 33 کەی ڤی
وێستگەی هەریر 33 کەی ڤی
وێستگەی ئامۆکان 132 کەی ڤی

پڕۆژەی رووناکی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی لەکارکەوتنی کاتیی ئەو وێستگانەدا، لەو ماوەیەدا پێدانی کارەبا لەو ناوچانە و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای دهۆک کەم دەبێتەوە.

پڕۆژەی رووناکی لە تشرینی دووەمی ساڵی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا. ئامانجی پڕۆژەکە دابینکردنی کارەبای 24 کاژێرییە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، تەواوی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و سیستمی بسووڵەی کۆن و کارەبای مۆلیدە کۆتایی پێ بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی هەولێر بێزار دەکات

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

دانیشتووانی دۆمیز گلەیی لە نەبوونی جێگە لە قوتابخانەکان دەکەن و پەروەردەی دهۆک وەڵام دەداتەوە

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان30-09-2026

فەرمانبەرانی پیرمام چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین و قایمقام هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە