Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

کۆکردنەوەی کارتۆن لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە قەدەخە دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

کۆکردنەوەی کارتۆن لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە قەدەخە دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول لە قۆناخی کۆتایی دان، کۆتایی ئەم هەفتەیە رەوانەی بەغدا دەکرێت، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی وردبینی لە بەغدا زوو تەواو بکرێت و شایستە داراییەکان بنێردرێن.

رۆژی دووشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەموو هەوڵێک دەدەین کە چوارشەممە لیستەکە و تەرازوووی پێداچوونەوە بنێرین؛ ئەگەر چوارشەممەش نەمانتوانی، بە دڵنیاییەوە پێنجشەممە دەینێرین، بۆ ئەوەی لە بەغدا زوو وردبینییەکەی تەواو بکرێت و بە زوویی مووچەی مووچەخۆران بنێردرێت."

بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول، رۆژی 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئابیان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردبوو.

دواتر رۆژی 8-10-2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، بڕی 835 ملیار و 553 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و هەر ئەو رۆژەش خشتەی دابەشکردنی مووچە راگەیێندرا.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، رۆژی 11-10-2026 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کرا و دابەشکردنەکە تاوەکو 14ـی تشرینی یەکەم بەردەوام بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

کۆکردنەوەی کارتۆن لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە قەدەخە دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

کۆکردنەوەی کارتۆن لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە قەدەخە دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە