Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرهەمی پەتاتەی هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرهەمی پەتاتەی هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون

سەندیکای رۆژنامەنووسان هۆشداری لە ناوزڕاندنی میدیاکارانی ژن دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان20-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان هۆشداری لە ناوزڕاندنی میدیاکارانی ژن دەدات

رووداو دیجیتاڵ

نرخی پەتاتە لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و کیلۆیەکی بە 1000 بۆ 1200 دینارە؛ بەرپرسانی عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و قەدەخەی هاوردەکردن دەگەڕێننەوە، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیێنێت کە هاوردەکردن رێگەپێنەدراوە و لە ئەگەری بەردەوامیی گرانیی نرخەکەی، هەناردەکردنی پەتاتە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق رادەگرن.


رۆژی چوارشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پەتاتەی خۆماڵی لە بازاڕدا کەم بووە، بۆ هاوردەکردنیش باجی زۆری لەسەرە، داوامان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە باجەکەی هەڵبگرێت بەڵام نەکراوە؛ بەرهەمی هاوینە لە بازاڕەکان تەواو بووە و ئێستا چاوەڕێی هاتنی بەرهەمی پاییزەین تاوەکو نرخەکەی دابەزێت."

سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر لەبارەی جیاوازیی نرخ و بڕی هاتووی رۆژانە گوتی: "ئێستا یەک کیلۆ پەتاتە لە عەلوە بە 1200 دینارە، لە کاتێکدا پێشتر لە نێوان 400 بۆ 500 دینار بوو، زیاتر لە هەفتەیەکە بەم شێوەیە گران بووە؛ پێشتر رۆژانە سەرووی 1000 تۆن پەتاتە دەهاتە عەلوە، بەڵام ئێستا کەمتر لە 100 تۆن دێت."

هاوکات لە پارێزگای سلێمانیش بە هەمان شێوە نرخی پەتاتە بەرزبووەتەوە. سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە رووداوی گوت: "بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی خۆماڵی، نرخی پەتاتە گران بووە و لە 600 دینارەوە بووەتە 1200 دینار لە عەلوەکاندا. داوامان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کرد باجی لەسەر هەڵگرێت، بەڵام هەڵنەگیرا. بەرهەمی ئەم ساڵ بە گشتی کەم بوو، لە لایەکی دیکەشەوە ئێرانیش هەناردەکردنی قەدەخە کردووە و لەوێشەوە نایەت، بۆیە ئێستا رۆژانە تەنیا نزیکەی 100 تۆن دەگاتە عەلوە کە ئەمەش بڕێکی زۆر کەمە."

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی باسی لە گرانبوونی بەرهەمێکی دیکەش کرد و گوتی: "نرخی یەک کیلۆگرام پیازیش لە 450 دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 900 دینار، ئەویش بەهۆی کەمبوونەوەی لە بازاڕدا نرخەکەی بەرز بووەتەوە."

وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەگەر پێویست بکات هەناردە رادەگرین

لە بەرامبەردا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە دەرگای هاوردەکردن بۆ بەرهەمی دەرەکی بکاتەوە.

قارەمان قادر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "12 مانگی ساڵ هاوردەکردنی پەتاتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەخەیە، چونکە بەرهەمی ناوخۆمان هەیە و لە پێویستی خۆمان زیاترە؛ ئەگەر بێت و قەدەخەی هاوردەکردن هەڵبگرین جووتیاران زیانێکی زۆر دەکەن و بەرهەمەکانیان بە هەرزانفرۆش دەکەن، بۆیە لەپێناو ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی بە هیچ شێوەیەک قەدەخەی هاوردەکردن هەڵناگیرێت، ئەمەش بەپێی رۆژژمێری کشتوکاڵی و بۆ پارستنی بەرهەمی ناوخۆ".

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماری بەرهەمهێنانی ئەم ساڵی خستەڕوو و دەڵێ: "ئەم ساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن بەرهەمی پەتاتە لە کوردستان هەبووە، لە کاتێکدا پێداویستیی ناوخۆمان ساڵانە لەنێوان 250 بۆ 300 هەزار تۆنە و ئەوەی دیکەی هەناردەی شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەکرێت."

سەبارەت بە هەنگاوی وەزارەت بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان لە بازاڕدا، قارەمان قادر باسی لەوە کرد: "ئەگەر نرخەکەی هەر وا بە بەرزی بمێنێتەوە، بۆ ماوەیەک هەناردەکردنی پەتاتە بۆ شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق رادەگرین تاوەکو نرخەکەی لە بازاڕەکانی ناوخۆدا هاوسەنگ دەبێتەوە."

ئامارەکانی گەشەی پەتاتە 2019 بۆ 2025. بەپێی ئەو ئامارە فەرمییانەی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دراون بە رووداو، بەم شێوەیەیە:

ساڵی 2019: 119 هەزار و 68 تۆن
ساڵی 2020: 121 هەزار و 662 تۆن
ساڵی 2021: 170 هەزار و 633 تۆن
ساڵی 2022: 347 هەزار و 766 تۆن
ساڵی 2023: 751 هەزار و 530 تۆن
ساڵی 2024: 969 هەزار و 937 تۆن
ساڵی 2025: 1 ملیۆن و حەوت هەزار و 316 تۆن

بابەتی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون

سەندیکای رۆژنامەنووسان هۆشداری لە ناوزڕاندنی میدیاکارانی ژن دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان20-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان هۆشداری لە ناوزڕاندنی میدیاکارانی ژن دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە