Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

زانکۆی سەلاحەدین: ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە سبەی دوایین دەرفەتە خۆیان تۆمار بکەن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دووەم تۆمەتباری دەستڕێژیکردن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی خانەقین دەستگیرکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

دووەم تۆمەتباری دەستڕێژیکردن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی خانەقین دەستگیرکرا

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر دەڵێ، خوێندکارانی وەرگیراوی قۆناخی یەکەم لە زانکۆکەیان ئاگادار دەکەنەوە، ئەوانەی خۆیان تۆمار نەکردووە، دەرفەتێکی نوێیان پێدراوە بۆ ناوتۆمارکردن و دەتوانن سبەی سەردانی کۆلێژەکان بکەن.

سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاتی ناوتۆمارکردن کۆتایی هاتووە، بەڵام لە بەرژەوەندیی قوتابیانی قۆناخی یەک، ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆمار بکەن، بڕیار درا کە سبەی سەردانی کۆلێژەکان بکەن و ناویان تۆمار دەکرێ".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین گوتی، دەستپێکردنی تۆماری ناوی وەرگیراوانی قۆناخی یەکەم لە زانکۆکەیان 7ی ئەم مانگە بووە و دوایین رۆژیش 18-10-2026 بووە؛ ئاماژەی بەوەکرد: "سبەی دوایین رۆژە و داواکارین هەر وەرگیراوێک بە هەر مەبەستێک نەیتوانیوە ناوی خۆی تۆمار بکات، سبەی سەردانی کۆلێژەکەی بکات و سوود لە دەرفەتەکە وەربگرێت".

زانکۆی سەلاحەدین بۆ ساڵی نوێی خوێندن 5 هەزار و 710 دەرچووی پۆلی 12ـی وەرگرتووە.

چوارشەممە 16-09-2026، سیستمی زانکۆلاین لە هەرێمی کوردستان کارا کرا و رۆژی شەممە 26-09-2026 وادەکەی کۆتایی هات، زیاتر لە 40 هەزار دەرچووی پۆلی 12 مافیان هەبوو داواکاری بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکان پێشکێش بکەن.

رۆژی 04-10-2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، 39 هەزار و 52 دەرچووی پۆلی 12 لە زانکۆ حکومییەکان وەرگیراون.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، 680 بەش لە هەرسێ جۆری خوێندنی (زانکۆلاین) و (پارالێڵ) و (ئێواران) بۆ ساڵی خوێندنی (2026 - 2027) لە 16 زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان قوتابی وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

دووەم تۆمەتباری دەستڕێژیکردن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی خانەقین دەستگیرکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

دووەم تۆمەتباری دەستڕێژیکردن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی خانەقین دەستگیرکرا

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە