کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مۆلیدەیەکی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

مۆلیدەیەکی شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

ئەستێرە غازی

ئەستێرە غازی

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەستێرە غازی
ئەستێرە غازی18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

شەشەمین خەڵاتی د. فرسەت سۆفی بۆ دەستپاکی بە کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەخشرا
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

شەشەمین خەڵاتی د. فرسەت سۆفی بۆ دەستپاکی بە کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەخشرا


رووداو دیجیتاڵ

بەشێکی خەڵک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سکاڵایان لە نرخی موەلیدەکان هەیە. بەتایبەت دوای کەمبوونەوەی کاژێرەکانی کارەبا بەهۆی هێرشی سەر کۆرمۆر، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دیاریکردنی نرخی نوێی موەلیدە دا .


ئەندازیار ئارام رەسووڵ،  بەرپرسی لیژنەی سکاڵا و بەدواداچوون لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون، بە رووداوی رایگەیاند:"  لە 1-10-2026ـەوە دانیشتووانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە چەندین پرۆژەدا رووبەڕووی کێشەی نرخی موەلیدە بوونەتەوە. بەهۆی ئەم کێشەیەوە، ئەنجوومەنی وەزیران لە 15-11-2026بە نووسراوێکی فەرمی بڕیاری دا نرخی موەلیدەکان لە هەر چوار شارەکەی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت، بە پێی جۆری یەکەی نیشتەجێبوون."

ئاماژەی بەوەشدا:"  پێشتر ئەم کێشەیە بووەتە هۆی ئەوەی بە نرخی جیاواز کرێی موەلیدە لە خەڵك وەربگیرێت، ئەمەش نیگەرانیی لەنێو دانیشتووانی ئەو پرۆژانە دروست کردووە، بەڵام بە دەرچوونی ئەم بڕیارە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت".

ئەندازیار ئارام رەسوول راشیگەیاند:" رۆژی پێنجشەممە 19-11-2026 لەگەڵ خاوەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر "دابینکردنی کارەبای 24 کاژێری بۆ ئەوانەی لە شوقەکاندا دەژین، بەهۆی بوونی بەرزکەرەوەو نهۆمی بەرزەوە پێویستییان بە کارەبای بەردەوام هەیە، لەگەڵ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دیاریکردنی نرخی کارەبای موەلیدە لەم پرۆژانەدا."

بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، تێچووی (گاز، فیلتەر، رۆن و خەرجییەکانی موەلیدە)، لەگەڵ کرێی کارپێکەر و ژمێریار، وەکو پێوەر بۆ دیاریکردنی نرخی کارەبای موەلیدە لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەبەرچاو گیراون، هەروەها بڕیارە کرێی مانگانە بەرامبەر هەر مەترێک چوارگۆشە دیاری بکرێت و جیاوازیی نێوان (خانوو، شوقە و یەکە بازرگانییەکانیش لەبەرچاو بگیرێت).

هەر سەبارەت بە کێشەی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر، دوای لافاوەکە، ئەندازیار ئارام رەسووڵ گوتی: "هەر سکاڵایەک بگاتە دەستمان سەبارەت بە کارنەکردنی موەلیدەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، بەدواداچوونی بۆ دەکەین".

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

شەشەمین خەڵاتی د. فرسەت سۆفی بۆ دەستپاکی بە کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەخشرا
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

شەشەمین خەڵاتی د. فرسەت سۆفی بۆ دەستپاکی بە کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەخشرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە