رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەڵێ، بە درۆنی بچووک هێرش کراوەتە سەر چەند دوورگەیەکی پارێزگای هورمزگان.
بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 11-06-2026، میدیای فەرمیی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە پارێزگای هورمزگانی باشووری ئێرانەوە پشتڕاستی کردەوە، بە چەندین درۆنی بچووک هێرش کراوەتە سەر دوورگەکانی قیشم و هەنگام.
هاوکات لە بەندەر کرگانی سەر بە پارێزگای هورمزگانیش دەنگی چەند تەقینەوەی بەهێز بیستراوە. میدیای ئێرانیش هێرشی ئەمریکای بۆ سەر بەندەر عەسەلوویەی پارێزگای بووشەهری ئێران پشتڕاست کردووەتەوە کە کێڵگەی پارسی باشووری وڵاتەکەی تێدا هەڵکەوتووە.
بیستنی دەنگی تەقینەوە و کارابوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە پاریزگای هورمزگان لەکاتێکدایە کە دوێنێ چوارشەممە وەک تۆڵەکردنەوەیەک بۆ خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی ئاپاچیی سوپای ئەمریکا لە ئاسمانی تەنگەی هورمز، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر ئێران.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆش زبرێکی دیکە لە ئێران دەدەنگەوە.
تاوەکو ئێستا لە چەندین شاری دیکەی ئێران دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە. لەوانەش سیریک، میناب، موهری پارێزگای فارس، کیش، قێشم و رۆژئاوای تاران.



.jpg&w=3840&q=75)