Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی سوپای پاسداران.

لۆگۆی سوپای پاسداران.

ئێران

سوپای پاسداران: هەر پیلانێکی ئەمریکا بۆ دزەکردن بۆ نێو ئێران پووچەڵ دەکەینەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

جێگری فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێ: ''لە ئەگەری هەر سەرکێشییەک بۆ دزەکردنی دووژمن بۆ نێو ئێران، پیلانەکانیان پووچەڵ دەکەینەوە.''


ئەمڕۆ دووشەممە 20-07-2026، روحوڵڵا نووری، جێگری فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی ئەندامانی سوپاکە لە شاری سمنان گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند، سوپای پاسداران بەتایبەتی هێزە زەوینییەکەی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا لە ئامادەیی تەواودایە.

بەگوتەی روحوڵڵا نووری، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی یەکگرتووی ئێران کە بە هاوبەشی سەر بە هێزی زەوینیی سوپای پاسداران و ئەرتەشە ''بە پشتبەستن بە کەرەستەی سەردەمیانە، راهێنانی بەردەوام و بەرزکردنەوەی توانای ئۆپەراسیۆنی، بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵاتەکە لەوپەڕی ئامادەییدایە.''

جێگری فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی ئەمریکا کرد و گوتی: ''هەر جۆرە خراپەکاری و دزەکردنێکی دووژمن بۆ نێو خاکی وڵات، لە یەکەم ساتدا پووچەڵ دەکەینەوە.''

روحوڵڵا نووری ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوام دەبن لە بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی وڵاتەکە ''بۆ ئەوەی هەمووکات لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ئەگەریدا، ئامادەیی تەواومان هەبێت.''

قسەکانی جێگری فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، نۆ شەوی لەسەر یەکە ئەمریکا دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کردووەتەوە، لە بەرامبەردا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بە  بە چەندین قۆناخ هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە