Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئوردن

هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئوردن

ئێران

سوپای پاسداران: هێرشمانکردە سەر سێ بنکەی ئەمریکا لە ناوچەکە

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسداران رایگەیاند، هێزی دەریایی سوپاکە هێرشی کردووەتە سەر سێ بنکەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی تەممووزی 2026، سوپای پاسداران لە راگەیێندراوی ژمارە 33ی خۆیدا رایگەیاند، هێزی دەریایی سوپاکە ئۆپەراسیۆنێکیان دژی هێزەکانی ئەمریکا کردووە.

بەپێی راگەیێندراوی سوپای پاسداران، لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی راگرتن و چاککردنەوەی درۆنەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی "سەخیر" لە بەحرەین، هەروەها هێرشیان کردووەتە سەر  شوێنی ئامادەکردنی پاپۆڕەکانی جۆری TF59 لە بەندەری سەلمان لە بەحرەین.

سوپای پاسداران دەشڵێت: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی پشتیوانی و پڕچەککردنی هێزە تایبەتە دەریاییەکان لە بنکەی "عەریفجان" لە کوێت.

نۆ رۆژە لەسەر یەک، سوپای ئەمریکا بە چڕی دەستی بە بۆردوومانەکانی سەر ئێران کردووەتەوە.

بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، لە نۆیەمین شەودا هێرشەکانی ئەمریکا حەوت پارێزگای ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە کە بریتین لە پارێزگاکانی خوزستان، بووشەهر، هورمزگان، سیستان و بەلووچستان، تەورێز و دوو پارێزگای لوڕستان و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

بەگوێرەی راگەیێندراوی سێنتکۆم، لە نۆیەمین شەوی هێرشەکانیدا بۆ سەر ئێران، چەندین ئامانجی جیاواز، لەوانەش "سەنتەرەکانی فەرماندەیی سەربازیی ئێران، وێستگەکانی بەرگریی ئاسمانی و چاودێریی کەناراوەکان، تواناکانی دەریایی، سەکۆکانی هاوێشتنی مووشەک و درۆن، لەگەڵ تۆڕەکانی پەیوەندیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە" بۆردوومان کراون.

لە بەرامبەردا ئێران هێرش دەکاتە سەر بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی بنکەی ئەمریکایان لێیە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە