Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز. وێنە: AFP

دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز. وێنە: AFP

ئێران

سوپای پاسداران: دوو نەوتهەڵگرمان لە تەنگەی هورمزدا تەقاندنەوە

هانا محەممەد

هانا محەممەد

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

 

رووداو دیجیتاڵ

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوو نەوتهەڵگری "سەرپێچیکار" دەیانویست لە رێڕۆیێکی مەترسیدار لە باشووری تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، تەقێندراونەتەوە و ئاگریان گرتووە.


سوپای پاسداران ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تەممووزی 2026، لە راگەیێندراوی ژمارە 34یدا  کە بە ئایەتی "قاتلوهم حتی لاتکون فتنه" دەستپێدەکات، ئاماژەی بەوە کردووە کە، دوو نەوتهەڵگری سەرپێچیکاری تەقاندووەتەوە کە بە فریوی سوپای ئەمریکا ویستوویانە لە رێڕەوی باشووری تەنگەی هورمزەوە تێپەڕن.

سوپای پاسداران دەڵێت، تیمەکانی فریاگوزاری و رزگارکردن خەریکی گواستنەوەی ستافی ئەو کەشتییانەن لە ناوچەکە.

هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و دەڵێت: "پێویستە کۆمپانیاکان پارێزگاری لە سەلامەتیی ستاف و کەشتییەکانیان بکەن، متمانە بە زانیارییە چەواشەکارییەکانی سوپای ئەمریکا نەکەن و خۆیان لە رێڕەوە مەترسیدار و ئاڵۆزەکان بەدوور بگرن".

سوپای پاسداران جەخت لە داخستنی تەنگەی هورمز دەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "تاوەکو ئەو کاتەی شەڕەنگێزییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت، تەنگەی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە و تەنانەت یەک دڵۆپ نەوت و گاز، یان یەک کیسە پەینی کیمیایی لە ناوچەکەوە هەناردە ناکرێ".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا(سێنتکۆم) رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان چەندین ئامانجی ستراتیژییان لەنێو ئێران بۆردوومان کردووە، لەنێویاندا؛ ناوەندەکانی فەرماندەییی سەربازی، توانا دەریاییەکان، سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک و درۆن و هەروەها سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە. 


بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە