Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک لەنێو ئاوەوە دەستی هێناوەتە دەرەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆئەوەی خەریکە دەخنکێت. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە و دروستکراوە

کەسێک لەنێو ئاوەوە دەستی هێناوەتە دەرەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆئەوەی خەریکە دەخنکێت. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە و دروستکراوە

ئێران

دادپزیشکیی ئێران: لە ساڵێکدا 888 کەس لە نێو ئاودا خنکاون

سینا سۆما

سینا سۆما

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی دادپزیشکیی ئێران رایگەیاند: پار (ساڵی هەتاوی) 888 کەس بەهۆی خنکان لە ئاودا لەم وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە کە 748 کەسیان پیاو و 140 کەسیان ژن بوون.

رۆژی سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، رێکخراوی دادپزیشکیی ئێران ئاماری سەرجەم قوربانییانی خنکان لە ئاودا لە ساڵی رابردوودا لە سەرانسەری ئەم وڵاتەدا بڵاوکردەوە.

بەپێی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، زۆرترین ژمارەی قوربانییان بەپێی رێزبەندی لە پارێزگاکانی خوزستان بووە، کە 123 کەس خنکاون و پارێزگاکانی فارس بە 83 خنکان و مازەندەران بە 74 خنکان لە رێزبەندی دووەم تاوەکو سێیەمدان.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئاماری قوربانییانی خنکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشتر 13.5٪ کەمی کردووە، کە ئەمەش کەمترین ئاماری خنکانە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی دادپزیشکیی ئێران، لە ساڵانی 2021 تاوەکو 2024 ئاماری قوربانییانی خنکان هەمیشە زیاتر لە هەزار کەس بووە، لە کاتێکدا ساڵی 2025 ژمارەی قوربانییان بۆ 888 کەس دابەزیوە.

بەپێی ئامارەکانی دادپزیشکیی ئێران، زۆرترین ژمارەی خنکان لە ئاودا لە سێ مانگی وەرزی هاویندا تۆمارکراوە و تەنیا لەو وەرزەدا 363 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 40.9٪ـی کۆی گشتیی قوربانییانە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێچەوانەی بیرکردنەوەی گشتیی خەڵک، زۆرترین قوربانییانی خنکان لە ساڵی رابردوودا پەیوەندی بە رووبارەکان و حەوزەکانی کشتوکاڵییەوە هەیە و خنکان لە نێو دەریا لە پلەی سێیەمدایە.

دادپزیشکیی ئێران دەڵێت: لە ساڵی رابردوودا 223 کەس لە رووبارەکاندا بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە، لە دوای ئەویش 177 کەس لە حەوزەکانی کشتوکاڵ و 175 کەس لە دەریا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە