Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چیای قوڵنگ

چیای قوڵنگ

ئێران

ئێران: هیچ چالاکییەکی ئەتۆمی لە چیای قوڵنگ نییە

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ، هەڕەشەی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پێچەوانەی یاسا نێو دەوڵەتییەکانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەممووزی 2026 ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لەسەر بنەمای رێکارەکانی پشکنین و چاودیریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رێکخراون. سەرنجی نەخۆشانەی ئەمریکا لەسەر چیای قوڵنگ کە هیچ چالاکییەکی ئەتۆمی تێدا نییە، جگە لە بیانووهێنانەوە بۆ تێکدان و وێرانکاری هیچی دیکە نییە."

بەقایی گوتی، "هێرش و هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران، نەوەک تەنیا پێچەوانەی هەموو بنەما و رێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یاسا نێودەوڵەتییەکان، بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاران و کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشە، بەڵکو لە بنەڕەتدا نیشانەی دووژمنایەتییەکی قووڵی ئەمریکایە لەگەڵ زانست و زانیاری و گەشەپێدان."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی، "بەڕاستی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و بەربژێری پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکوێیە؟"

بەقایی دەڵێ، هاووڵاتییانی ئێران بە هەموو توانایایەوە لە بەرامبەر "کینە و دووژمنکارییەکانی ئەمریکا و هەر چەشنە دەستدرێژییەک بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەیان دەوەستنەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دایە ئێران کرد و رایگەیاند، دەکرێ "بەم زووانە" هێرش بکەنە سەر ئەو شوێنانەی تاران ئامێر و مادە ئەتۆمییەکانی تێدا شاردووەتەوە.

کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا بڕوای وایە ئێران ئامێرەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم (سەنتەرفیوژ)ی گواستبێتەوە بۆ شوێنی پارێزراوتر، ترەمپ گوتی، "ئێمە ئاگاداری جووڵەکانین. بە ئەگەرێکی زۆرەوە، زۆر بەزوویی لەو ناوچانە دەدەین."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، تاران ناتوانێ رێگری لە هێرشەکانی ئەمریکا بکات و گوتی: "ئێران ناتوانێ هیچ کارێک بەرامبەر ئێمە بکات. بە ئاسایی من شتی وا ناڵێم، بەڵام ئەگەر هەستم بکردایە دەتوانن کارێک بکەن بۆ پاراستنی ئەو شوێنانە، هەرگیز ئەمەم نەدەگوت، بەڵام دووپاتی دەکەمەوە، زۆر بە زوویی لەو ناوچانە دەدەین."

یەکێک لەو شوێنانەی ترەمپ ناوی هێنا بریتی بوو لە چیای قوڵنگ.

چیای قوڵنگ لە نێوەڕاستی ئێران و لەنزیک کۆمەڵگەی ئەتۆمیی نەتەنزە. دامەزراوە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا پێیان وایە، ئەم کێوە دامەزراوەیەکی نهێنی و قووڵی ژێرزەوی تێدایە کە ئێران هەزاران ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆم (سەنتەرفیوژ)ـی بۆ گواستووەتەوە، تاوەکو لە بۆردوومانی ئاسمانی بیانپارێزێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە