Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەهدی توغیانی، پەرلەمانتاری ئێران

مەهدی توغیانی، پەرلەمانتاری ئێران

ئێران

ئێران دەروازە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات بۆ گواستنەوەی کاڵا بەکاردەهێنێت

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ


جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، بەهۆی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی باشووری وڵاتەکە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کەمی کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''مەبەستمانە وەک شوێنگرەوەیەک بۆ قەرەبووی زیانەکان، دەروازە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات بەکاربهێنین.''


ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-07-2026، مەهدی توغیانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، بەهۆی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی باشووری وڵاتەکەی، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورە ئاوییەکانیان دابەزیوە.

بەگوتەی مەهدی توغیانی، شاندێکی لیژنەی ئابووریی پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە توانای دەروازە سنوورییەکان بۆ گواستنەوە و گەیاندنی کاڵا، سەردانی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی ئێرانیان کردووە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە دەروازە سنوورییەکانی سەرەخس و دۆغارۆنی کرد و گوتی، ''دەمانەوێت بزانین ئەو دەروازە سنوورییانە دەتوانن قەرەبووی کەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی باشوور بکەنەوە یان نا''.

وەک مەهدی توغیانی دەڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیاندا دەرکەوتووە، دەروازەی سنووریی سەرەخس توانای زیادکردنی ترانزێت و گواستنەوەی کاڵای هەیە، ''بەڵام چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی گومرگی و هاوئاهەنگی لەگەڵ تورکمانستان پێویستە.''

دەروازەی سنووریی سەرەخس، دەروازەیەکی سنوورییە لەنێوان ئێران و تورکمانستان کە دەکەوێتە شارۆچکەی سەرەخسی پارێزگای خوراسانی رەزەوی. ئەم دەروازەیە لە نێوان شاری سەرەخسی ئێران و شاری سەرەخسی تورکمانستان هەڵکەوتووە و 185 کیلۆمەتر لە مەشهەدەوە دوورە.

هەروەها ناوچەی ئازادی بازرگانی-پیشەسازیی دۆغارۆن یەکێکە لە 18 ناوچە ئازادەکانی ئێران کە لە تایبادی سەر بە پارێزگای خوراسانی رەزەوی هەڵکەوتووە و لەگەڵ ئەفغانستان کراوەتەوە.

لە ئەگەری بەردەوامیی گەمارۆکانی ئەمریکا سەر بەندەرەکانی باشووری ئێران، دەروازە سنوورییەکانی سەرەخس و دۆغارۆن سەرەکیترین شاڕێ و رێڕەوی ستراتیژی دەبن بۆ دابینکردنی کاڵا سەرەکییەکان لە رێگەی وشکانییەوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، چین و رووسیا.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە