Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەسعود پزیشیکیان و عەلی فالح زەیدی

مەسعود پزیشیکیان و عەلی فالح زەیدی

ئێران

ئەمریکا لە رێگەی عێراقەوە داوای 'رێککەوتنی کاتی' دەکات و ئێران رەتیدەکاتەوە

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

24-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد24-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئێران و عێراق دەڵێن، تاران پێشنیازێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ راگرتنی شەڕ رەتکردووەتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوە هات کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامەکەی واشنتنی گەیاندە تاران، لە کاتێکدا ترەمپ هەڕەشەی وێرانکردنی ژێرخانی ئێران دەکات.

ئەم هەوڵە شکستخواردووەی نێوەندگیری لە کاتێکدایە کە عەلی زەیدی، تەنیا چەند رۆژێک دوای سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی و دیدار لەگەڵ ترەمپ، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومی گەیشتە تاران و لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە کۆبووەوە.

ئێران رێککەوتنی کاتی ناوێت

هەرچەندە وردەکاریی پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەرپرسانی ئێران بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان گوتووە تاران ئارەزووی رێککەوتنێکی کاتی ناکات کە تێیدا چارەنووسی کۆنتڕۆڵکردنی تەنگەی هورمز بە ناڕوونی و بێ چارەسەر بمێنێتەوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی رایگەیاند، کە عێراق و ئێران پەیوەندییەکی قووڵی سیاسی، ئابووری و ئەمنییان هەیە و ئەم سەردانە لەم بارودۆخەدا گرنگیی خۆی هەبووە، بەڵام کێشەکە نێوەندگیرەکان نین.

عێراقچی گوتی: "کێشەکە گەیاندنی پەیام نییە، بەڵکو تێڕوانینی ئەمریکایە کە تێڕوانینێکی نالۆژیکی، چاوچنۆکانە و خۆسەپێنەرانەیە."

هەڵکشانی هێرشەکان و هەڕەشەی جەنگی ناوچەیی

لە چەند هەفتەی رابردوودا، ئاستی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران بە شێوەیەکی بەردەوام هەڵکشاوە. هێزەکانی ئەمریکا چەندین جار بنکە سەربازییەکان و ژێرخانە سڤیلەکانی وەک وێستگەی شەمەندەفەر، فڕۆکەخانە، پرد و بەندەرەکانی ئێرانیان بۆردوومان کردووە. لە بەرامبەریشدا ئێران بە مووشەکی بالیستی و درۆن هێرشی کردووەتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

دوو بەرپرسی باڵای ئێران ئاشکرایان کردووە کە سوپای وڵاتەکەیان خۆی بۆ ئەگەری فراوانبوونی جەنگ ئامادە دەکات، بەتایبەتی ئەگەر ترەمپ هەڕەشەکەی بۆ لێدانی شاری تارانی پایتەخت و ژێرخانە هەستیارەکان جێبەجێ بکات.

ئەو بەرپرسانە هۆشدارییان دا کە ئەگەر ئەمریکا ئەو هەنگاوە بنێت، ئێران جەنگەکە لەسەر ئاستی ناوچەکە فراوان دەکات، لەوانەش هێرشکردنە سەر تەلئەڤیڤ و داواکردن لە حوسییەکانی یەمەن بۆ داخستنی تەنگەی بابولمەندەب لە دەریای سووردا.

رۆژی پێنجشەممە لە مەیدانی ئازادیی تاران، کە ببووە ناوەندی گردبوونەوەی لایەنگرانی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردن لە جەنگ، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان چەندین مووشەکی بالیستیی دروستکراوی ئێرانیان بە ئاراستەی ئاسمان نمایش کرد؛ ئەمەش وەک پەیامێکی هێز لە کاتێکدا کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست گەیشتوونەتە بنبەست.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە