Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵای ئێران و یەکێتیی ئەورووپا

ئاڵای ئێران و یەکێتیی ئەورووپا

ئێران

یەکێتیى ئەورووپا سزای بەسەر 6 بەرپرس و کەسایەتیی ئێران دا سەپاند

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

24-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد24-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیى ئەورووپا سزای بەسەر پێنج دادوەری دادگاکانی شۆڕش و هاککەرێکی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپاند، ئەوەش بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی نەیارانی سیاسی.

ئەنجوومەنی یەکێتیى ئەورووپا رۆژی هەینی، 24ی تەممووزی 2026 بڕیاری دا رێکاری تووند بەرامبەر شەش کەسایەتیی ئێرانی بگرێتەبەر کە بەرپرسن لە "سەرکوتکردنی نارەزایەتیی نێوخۆ". کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیى ئەورووپا لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند: "لە کاتێکدا سەرنجی جیهان لەسەر جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، نابێت چاوپۆشی لە سەرکوتکردنی گەلی ئێران لە لایەن رژێمەکەیانەوە بکەین." 

بەپێی راگەیێندراوی فەرمیی ئەنجوومەنەکە، پێنج لە سزادراوەکان دادوەری دادگاکانی شۆڕشن کە سەرپەرشتیی دادگاییکردنی هاووڵاتیان لە پێکهاتە ئایینییەکان و نەیارانی سیاسییان کردووە، لەنێویاندا نێرگس محەممەدی، چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی. ئەم دادوەرانە تۆمەتبارن بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان، قامچی لێدان و زیندانیکردنی درێژخایەن بۆ ئەو کەسانەی بەشدارییان لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2022 کردووە.

هەروەها یەکێتیى ئەورووپا سزای بەسەر نیما ساڵحی، ئەندازیاری کۆمپیوتەر و دامەزرێنەری گرووپی ساییەری (ئاشیانە)دا سەپاند. بەپێی راگەیێندراوەکە، ساڵحی و گرووپەکەی هاوکاریی نزیکی پۆلیسی سایبەرى و سوپای پاسدارانی ئێرانیان کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی دژی نەیارانی سیاسی و دامەزراوە بیانییەکان، بە مەبەستی پەکخستنی بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان.

بە بڕیاری ئەمڕۆ، کۆی ئەو کەسانەی لە لیستی سزاکانی ئەورووپادان بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران گەیشتە 269 کەس و 53 دامەزراوە. سزاکان سڕکردنی دارایی، قەدەخەی گەشتکردن بۆ وڵاتانی یەکێتیى ئەورووپا و قەدەخەی دابینکردنی هەر سەرچاوەیەکی ئابووری بۆ ئەو کەسانە دەگرێتەوە؛ هەروەها قەدەخەى هەناردەکردنی هەر ئامێرێکی تەکنەلۆژی دەکات کە بۆ چاودێریکردنی پەیوەندییەکان و سەرکوتی نێوخۆیی بەکاربێت.

یەکێتیى ئەورووپا لە ساڵی 2011ـەوە سیستمی سزاکانی دژی ئێران پەیڕەو دەکات و نوێی دەکاتەوە. ئەم هەنگاوە نوێیە دوای لووتکەی سەرکردەکانی ئەورووپا لە مانگی حوزەیرانی 2026 دێت کە تێیدا بە فەرمی داوا لە تاران کرا کۆتایی بە تووندوتیژی دژی هاووڵاتییانی خۆی بهێنێت و رێز لە ئازادییە بنەڕەتییەکان بگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە