Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و رووسیا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و رووسیا

ئێران

عەباس عێراقچی: رێگە بە دەستوەردانی ئەمریکا لە تەنگەی هورمز نادەین

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی لە بواری دیپلۆماسییەوە جدین، لە بەرامبەر ئەمریکادا پێداگرن لەسەر بەرگریکردن لە ''بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشتمانی''ـی وڵاتەکەیان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''رێگە بە خراپ بەکارهێنانی تەنگەی هورمز لەلایەن واشنتنەوە نادەین.''

ئێوارەی رۆژی هەینی 24-07-2026 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاری شانگهای کە لە کازاخستان بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا رووسییەکەی کۆبووەوە.

بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی لە دیدارەکەدا باسی لە پرسی جەنگ و گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن کردووە و رایگەیاندووە: ''هەر بەو شێوەیە کە لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا جدین، پێداگرین لەسەر بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان.''

وەزیری دەرەوەی ئێران وەک چەقی ململانێکانی نێوان تاران و واشنتن ئاماژەی بە تەنگەی هورمز کرد و گوتی: ''بە هیچ شێوەیەک رێگە بە دەستوەردان و خراپ بەکارهێنانی تەنگەی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە نادەین.''

لە بەشێکی قسەکانیدا، عەباس عێراقچی جارێکی دیکە ئەمریکا بە ''بەڵێنشکێنی'' و ''پێشێلکردن''ـی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: ''نائارامی لە تەنگەی هورمز و ناوچەکە لێکەوتەی راستەوخۆی پابەندنەبوونی واشنتنە بە بەڵێنەکانی.''  

وەک لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، سێرگی لاڤرۆڤ لە دیدارەکەدا، جارێکی دیکە سەرکۆنەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کردووە و ئامادەیی هاوکاریی وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی ''میکانیزمێکی ئەمنی''ـی پشتبەستوو بە وڵاتانی ناوچەکە، بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دەربڕیوە.

دیدارەکەی لاڤرۆڤ و عێراقچی لەکاتێکدایە کە واشنتن 13 شەوی لەسەر یەک لە هێرشکردنە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئێران بەردەوام بوو، بەڵام دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هیچ هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکە تۆمار نەکراوە.

پاساوی ئەمریکا بۆ لێدان لە ژێرخانی سەربازیی ئێران، لەنێوبردنی توانای هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە و کردنەوەی رێڕەوێکی ئازاد بۆ هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکانە لە تەنگەی هورمز.

لە بەرامبەردا ئێرانیش بەردەوام بووە لە هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.


بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە