Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەنگەی هورمز

تەنگەی هورمز

ئێران

میدیای ئێران لە زاری بەرپرسێکەوە: لە تەنگەی هورمز رێگریمان لە تێپەڕینی شەش کەشتی کرد

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئێران لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەوە بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەش کەشتیی ''سەرپێچیکار''ـیان لە تەنگەی هورمز گەڕاندووەتەوە کە ویستوویانە بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێران رێڕۆ ئاوییەکە ببڕن.

بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27-07-2026، شەش کەشتیی ''سەرپێچیکار'' بە کوژاندنەوەی سیستمی رادار و شوێندۆزی خۆیان، هەوڵیانداوە بە باشووری تەنگەی هورمزدا بڕۆن، بەڵام لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە رێگرییان لێکراوە.

میدیای ئێران لە زاری بەرپرسەکەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە ''هاندان''ـی کەشتییەکان بۆ رۆیشتن بە تەنگەی هورمزدا و دەشڵێت، هەوڵی تێپەڕینی شەش کەشتییەکان بە ''رێڕەوێکی نایاسایی و نائارام''ـدا بووە.

بەپێی میدیای ئێران لە ئەنجامی نائارامبوونی رێڕەوە ئاوییەکە، یەکێک لە کەشتییەکان تووشی رووداو بووە و ئەوانەی دیکەش بە گوشاری هێزە چەکدارەکان بەرەو کەنداو گەڕێندراونەتەوە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە هۆشداریش دەداتە کەشتییە بازرگانییەکان کە بۆ پاراستنی خۆیان جیا لەو رێڕەوەی هێزە چەکدارەکانیان دیاریانکردووە، هیچ رێڕەوێکی دیکە لە تەنگەی هورمز بەکارنەهێنن، ''چونکە پڕن لە مین و بە هیچ شوێنێک ناگەن.''

لە سەرەتای جەنگی 40 رۆژەوە تەنگەی هورمز  بووەتە چەقی ململانێکانی نێوان تاران و واشنتن کە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوی وزەیە لە جیهاندا و پێش دەستپێکردنی جەنگ، رۆژانە 20٪ـی کۆی گشتیی نەوت و غازی جیهانی پێدا تێدەپەڕی کە بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان پێیدا کەمی کرد، ئەوەش بازاڕەکانی جیهانی تووشی قەیران کرد.

ئێران هەوڵ دەدات بە میندانانەوە و چاودێریی هێزە چەکدارەکانی، کۆنترۆڵی تەنگەی هورمز بە تەواوی بەدەستەوە بگرێ. بەرپرسانی وڵاتەکەش چەندین جار رایانگەیاندووە، دۆخی رێڕەوە ئاوییەکە بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێتەوە پێش جەنگ.

هاوکات ئەمریکاش ناوە ناوە بە هێرشکردنە سەر ژێرخانە سەربازییەکانی ئێران، هەوڵی کردنەوەی رێڕەوێکی ئازاد بۆ هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە