Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران

محەممەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران

ئێران

جێگری سەرۆککۆماری ئێران: خۆمان بۆ خراپترین دۆخ ئامادە کردووە

سینا سۆما

سینا سۆما

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، حکومەت پلانی بۆ سەرجەم سیناریۆکان داناوە، لەوانەش دووبارە دەستپێکردنەوەی جەنگ. راشیگەیاند، خۆمان بۆ خراپترین دۆخ ئامادە کردووە.

محەممەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگا حکومییەکانی ئەو وڵاتە، ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی مەسعود پزیشکیان هەر لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونییەوە رووبەڕووی بارودۆخی جەنگ بووەتەوە و گوتی: "حکومەت لە سەرەتاوە پلانی بەڕێوەبردنی وڵاتی لە بارودۆخی جەنگدا داڕشتووە، بەڵام ستراتیژییەکەی ئەوە بوو کە ئارامیی ناوخۆ بپارێزێت و کەشوهەوای جەنگ بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ نەبێت."

عارف رایگەیاند، ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەک، بە تەواوی ئامادەیە و گوتی: "ئێمە بۆ بارودۆخی جەنگ بە تەواوی ئامادەین و ئەگەر دوژمن بیەوێت جارێکی دیکە شەڕێک هەڵبگیرسێنێتەوە، بۆ هەمیشە دۆسیەکەی دادەخەین. لە بەرامبەردا، ئەگەر رێککەوتنێک بێتە ئاراوە، پلانەکانی وڵات لە بارودۆخی ئاساییدا پێڕەو دەکرێن."

جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بە هەندێک لە رەخنەکان سەبارەت بە یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد و رایگەیاند: "حکومەت پێشوازی لە رەخنەی دڵسوزانە دەکات، بەڵام  تەنانەت هەندێک لە نەیارانی حکومەتیش ئەم لێکتێگەیشتنە بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ وڵات دەزانن، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک لە میدیاکاندا وا پێشان دەدرێت کە دانوستاندکارانمان خائینن، کە پێویستە بە روونکردنەوەی زیاتری دەستکەوتەکان و رۆشنگری بۆ رای گشتی، ئەمە چارەسەر بکرێت."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، محەممەدڕەزا عارف ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دوژمن لە شەڕی دژ بە ئێراندا نەگەیشتووەتە هیچ کام لە ئامانجەکانی و دەڵێت: "سەبارەت بە دوو ساڵی داهاتوو گەشبینم و وڵات لە دوای شەڕی 12 رۆژە لە بواری زانست و تەکنەلۆژیا ستراتیژییەکاندا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا ستراتیژییەکان، کەمکردنەوەی کێشە بژێوییەکانی خەڵک و بەرەنگاربوونەوەی گرانفرۆشی، لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی حکومەت دەبن لە بەردەوامیی رێڕەوەکەیدا."

لە 28ی شوباتی 2026ـەوە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران دەستیپێکرد کە 40 رۆژ بەردەوام بوو و رۆژی 8ی نیسان ئاگربەست راگەیێندرا.

دواتر بە نێوەندگیریی پاکستان، لە 18ی حوزەیرانی 2026 یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان تاران و واشنتن واژۆ کرا کە لە 14 مادە پێکدێت. بەڵام بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکییەکانی هەردوو لا، لێکتێگەیشتنەکە هەڕەسی هێنا و لە 12ی تەمموزەوە شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد کە 13 رۆژ بەردەوام بوو.

لە بەرامبەردا، ئێرانیش بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی ئوردن، کوێت، بەحرێن و قەتەری کردە ئامانج.

لە 24ی تەمموزەوە ئەمریکا هێرشەکانی راگرتووە و رایگەیاندووە، لەسەر داوای نێوەندگیرەکان چانسێکی دیکە دەداتە دانوستاندنەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە