Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەشتیییەک لە تەنگەی هورمز. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشتیییەک لە تەنگەی هورمز. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئێران

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی نەوتهەڵگرمان لە تەنگەی هورمز پێکا و چواری دیکەش گەڕانەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێزە دەریاییەکانیان ئەمڕۆ دوو کەشتیی نەوتهەڵگریان لە تەنگەی هورمز کردووەتە ئامانج. دەشڵێت، چوار کەشتیی نەوتهەڵگری دیکە دوای رووداوەکە بە خێرایی بۆ دواوە گەڕاونەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 31ی تەمموزی 2026، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە تەنگەی هورمز رێگرییان لە تێپەربوونی دوو کەشتیی نەوتهەڵگر کردووە.

سوپای پاسداران دەڵێت: "لە کاژێرە سەرەتاکانی ئەمڕۆ هەینیدا، دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ژێر کاریگەری فێڵ و خەڵەتاندنی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بەو خەیاڵەی کە دەتوانن بەبێ گوێدانە هۆشدارییەکانمان و بە پاسەوانیی ئاسمانیی سوپای ئەمریکا بە رێڕەوێکی نائەمن و نایاساییدا بڕۆن و لە تەنگەی هورمز تێپەڕن، کرانە ئامانج و راگیران."

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوای پێكانی ئەو دوو کەشتییە نەوتهەڵگرە، چوار کەشتیی نەوتهەڵگری دیکە بە خێرایی ئاڕاستەی جووڵەی خۆیان گۆڕی و گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە هاتبوون."

 سوپای پاسدارانی ئێران، ئاماژە بەوە دەکات، دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە تەنگەی هورمز رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "شەوی رابردوو لە وەڵامی راگەیێندراوە درۆینەکەی سێنتکۆمدا، بە هەموو خاوەن کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و دڵنیاییمان (بیمە) راگەیاند کە گوێ بە راگەیێندراوەکانی سێنتکۆم نەدەن. پێمانگوتن، دەتوانن لەوانە بپرسن کە فێڵیان لێکراوە و تووشی رووداو بوون."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشداریی تووند دەداتە واشنتن و رایدەگەیەنێت: "دەستێوەردان و فەرمانە نایاساییەکانی سوپای ئەمریکا بە کەشتییەکانی ناوچەکە، بێ وەڵام نامێننەوە."

ئەم پەرەسەندنە دەریاییە لە کاتێکدایە کە تەنگەی هورمز، گرنگترین رێڕەوی ستراتیژیی وزە لە جیهاندا، بەهۆی شەڕی نێوان واشنتن و تارانەوە گەیشتووەتە قۆناغی قفڵبوونی تەواوەتی.

دوای ئەوەی ئەمریکا لە شەپۆلێکی نوێدا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر پێگەکانی سوپای پاسداران لە باشووری ئێران، تاران تەنگەی هورمزی داخست. لە بەرامبەریشدا واشنتن گەمارۆکانی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران گەڕاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە