Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەحمەدڕەزا رادان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران لە دەروازەی سنووریی مێران

ئەحمەدڕەزا رادان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران لە دەروازەی سنووریی مێران

ئێران

پۆلیسی ئێران: 5.1 ملیۆن زیارەتکاری چلەی ئیمام حوسێن بە دەروازە سنوورییەکاندا تێپەڕیون

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران دەڵێ، لە 16ـی تەمموزەوە زیاتر لە پێنج ملیۆن و 100 هەزار زیارەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بە دەروازە سنوورییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتووچۆیان کردووە کە لانیکەم دوو ملیۆن و 100 هەزاریان لە دەروازەی مێرانەوە تێپەڕیون.

ئەحمەدڕەزا رادان، بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لە سەرەتای مانگی سەفەرەوە (16-07-2026) تاوەکو ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 02-08-2026، زیاتر لە سێ ملیۆن و 300 هەزار زیارەتکار بە دەروازە سنوورییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەرەو شوێنە پیرۆزەکانی عێراق رۆیشتوون.

بەگوتەی ئەحمەدڕەزا رادان، لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 800 هەزار زیارەتکار گەڕاونەتەوە ئێران کە لانیکەم 700 هەزاریان بە دەروازەی سنووریی مێرانی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستاندا تێپەڕیون.

وەک بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئێران دەڵێت، هەر بە دەروازەی سنووریی مێراندا، زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار زیارەتکار بەرەو شوێنە پیرۆزەکانی عێراق چوون و چاوەڕوان دەکرێ ژمارەیان هەڵکشێت.

ئەحمەدڕەزا رادان ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ئاسانکارییەکان بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە دەروازە سنوورییەکان کراوە و تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک لەوبارەوە رووینەداوە.

هاوکات، ئەحمەد کەرەمی، پارێزگاری ئیلام رایگەیاند، تاوەکو ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، نزیکەی دوو ملیۆن و 185 هەزار زیارەتکار بە دەروازەی سنووریی مێراندا هاتووچۆیان کردووە.

چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، ساڵانە لە کەربەلا بەڕێوەدەچێت و جگە لە شیعەی عێراق، هاووڵاتییانی شیعەی وڵاتانی دیکەش تێیدا بەشدار دەبن.

لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت دەروازەی سنووری هەن؛ سێ دەروازەی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان فەرمین و دەروازە سنوورییەکانی سەیرانبەن، کێلێ، شوشمێ و پشتە نیمچە فەرین.

هەروەها لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێنج دەروازەی سنووریش لەگەڵ عێراق هەن کە بریتین لە خوسرەوی (مونزریە)، سوومار (مەندەلی)، مێران (زرباتیە)، چەزابە (شەیب) و شەلەمچە. 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە