Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئێران

پزیشکیان: دەبێ دووژمن ناچار بکەین پابەندی لێکتێگەیشتنەکە بێت

سینا سۆما

سینا سۆما

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆککۆماری ئێران داوا دەکات، هەوڵ بدرێت بۆ پابەندکردنی ئەمریکا بە لێکتێگەیشتننامەی ئیسلامئاباد. بە گوتەی پزیشکیان، ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان تاران و واشنتندا واژۆ کراوە، "دەستکەوتی بیرکردنەوەی بەکۆمەڵی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانە و هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنەکە لەسەری هاوڕان."


شەوی یەکشەممە، 2ی ئابی 2026، مەسعود پزیشکیان، لە پەیامێکدا نووسیویەتی: "ئەو لێکتێگەیشتنەی کە واژۆ کرا، دەستکەوتی بیرکردنەوەی بەکۆمەڵی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانە و هەموو ئەندامانی ئەم ئەنجوومەنە لەسەری هاوڕان."

بە گوتەی سەرۆککۆماری ئێران، ئەم لێکتێگەیشتنە دەبێتە بنەما و بنچینەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە داهاتوودا و دەبێت ئەمریکا ناچار بکرێت کە پابەندی بێت.

پزیشکیان لەوبارەوە دەڵێ: "بڕوام وایە ئەم لێکتێگەیشتنە دەبێتە چەقی قورسایی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێمە لە داهاتوودا. دەبێت هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی دووژمن ناچار بکەین پابەندی ئەو شتە بێت کە واژۆی کردووە."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆککۆماری ئێران نووسیویەتی، "ئاسایشی ئێران، ناوچەکە و هاوپەیمانەکانی، بەم لێکتێگەیشتنە بەرزتر دەبێتەوە."

بە هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیری وەکو پاکستان و قەتەر، ئێران و ئەمریکا لە 18ی حوزەیرانی 2026، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ کوتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لە ماوەی 60 رۆژدا واژۆ کرد، بەڵام دوای ‌جەنگ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوانیان کە 13 رۆژی خایاند، لێکتێگەیشتنەکە لە لێواری هەڵوەشاندنەوەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە