Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نمایشی مووشەک و درۆنی ئێران لە مەیدان ئازادیی تاران. وێنە: Reuters

نمایشی مووشەک و درۆنی ئێران لە مەیدان ئازادیی تاران. وێنە: Reuters

ئێران

میدیای سوپای پاسداران لە زاری سەرچاوەیەکەوە: لەژێر هەڕەشە هیچ رێککەوتنێک ناکەین

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

میدیای سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا هۆکاری دواخستنی رێککەوتنی تاران و مەسقەتن لەسەر جووڵە لە تەنگەی هورمز. ئاماژە بەوەش دەکات، ''تاوەکو ئەو هەڕەشانە بەردەوام بن، رێککەوتن ناکەین.''

ئەمڕۆ چوارشەممە 05-08-2026 میدیای سوپای پاسدارانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە تیمی دانوستاندنکاری ئێرانەوە بڵاویکردەوە، هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی رێککەوتنەکەی ئێران و عومان لەسەر رێڕەوی هاتووچۆی کەشتییەکان بە تەنگەی هورمزدا هەڕەشە و دەستوەردانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکان.

ئەو سەرچاوەیەی میدیای سوپای پاسداران گوتی، تاوەکو ئەو هەڕەشانەی ترەمپ تایبەت بە ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی سەر ئێران بەردەوام بن، رێککەوتن لەگەڵ عومان دوادەخرێ.

میدیای سوپای پاسداران لە زاری سەرچاوەکەوە باسی لەوەش کردووە، ''کۆماری ئیسلامیی ئێران لەژێر گوشار و هەڕەشە هیچ رێککەوتنێک ناکات.''

قسەکانی ئەو سەرچاوەیەی میدیای سوپای پاسداران لەکاتێکدان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، لە دوایین لێداونیدا رایگەیاند، تەنگەی هورمز زۆر بە زوویی بەڕووی جووڵەی کەشتییەکاندا دەکرێتەوە؛ هۆشداریشی دا کە ئەگەر ئەوە روونەدات، ئەوا کۆماری ئیسلامیی ئێران رووبەڕووی لێدانێکی سەربازیی یەکجار بەهێز دەبێتەوە.

پێش دەستپێکردنی جەنگی 40 رۆژە و بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە مانگی شوبات، رۆژانە 120 کەشتی بە ئازادی بە تەنگەکەدا تێدەپەڕین، بەڵام وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشەکان، ئێران تەنگەکەی داخست.

چەند مانگێکیشە ئێران و عومان گفتوگۆ دەکەن لەبارەی رێکخستنی میکانیزمێک بۆ جووڵەی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە