Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێران

پزیشکیان: لەدوای شۆڕشەوە ئێران کاتی وا سەختی بەخۆیەوە نەدیوە

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بە سەختترین قۆناخدا تێپەڕدەبێت لەدوای شۆڕشی ساڵی 1979ـەوە. دەشڵێت، "دوژمنان پلانیان هەبوو لە 48 کاژێردا ئێران داگیربکەن و هاوشێوەی سووریای لێبکەن، بەڵام شکستیانهێنا."


چوارشەممە، 5ـی ئابی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی، تیشکی خستەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم کابینەکەی لە دوو ساڵی رابردوودا و گوتی، "لەو رۆژەی بەرپرسیارێتییەکەمان گرتە ئەستۆ، میوانە ئازیزەکەمان ئیسماعیل هەنییەیان شەهیدکرد، دوای ئەوەش کۆمەڵێک کێشە دەستیانپێکرد کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامن."

"خراپترین وشکەساڵی لە 50 ساڵی رابردوودا"

سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بە قەیرانە نێوخۆییەکان کرد، بەتایبەت لە کەرتی وزە و ژینگەدا و گوتی، "نیگەرانییەکی زۆر هەبوو کە لە زستاندا کارەبا و گازمان نەمێنێت. وشکەساڵیی ساڵی 1404 (2025) لە 50 ساڵی رابردوودا بێوێنە بوو، ئەمەش بارودۆخێکی زۆر سەختی بۆ خەڵک دروستکرد."

سەبارەت بە گوشارە نێودەوڵەتییەکان، پزیشکیان باسی لە پرسی (Snapback) و گەڕانەوەی گەمارۆکان کرد و گوتی، ئەو رووداوانە و "جەنگی 12 رۆژە" کێشەکانیان قووڵترکردەوە.

"دەیانویست ئێران وەک سووریا لێبکەن"

پزیشکیان پەردەی لەسەر هەندێک پلانی سەربازی و سیاسی لادا و گوتی، "پیلانیاندانابوو و وایاندەزانی دەتوانن لەماوەی 48 کاژێردا ئێران وەک سووریا داگیربکەن. جەنگی رەمەزان و لەدەستدانی سەرکردە گەورەکانمان زۆر بەئازار بوو، بەڵام وڵاتەکەمان بە هێزی سوپا، دامەزراوەکان و پشتیوانیی خەڵک گەیشتە ئەمڕۆ و ئێستا ئێران وڵاتێکی بەهێز و خاوەن شکۆیە."

سەرۆککۆماری ئێران ئەوەشی خستەڕوو کە داڕێژەرانی پیلانەکان دەیانویست "هەرەسی کۆمەڵایەتی" دروستبکەن و خەڵک دژی حکومەت هانبدەن، بەڵام شکستیانهێنا. گوتیشی، "پێیانوابوو بە دوو مووشەک خەڵک رادەپەڕن، کاتێکیش پیلانەکەیان سەرنەگرت، پەنایان بۆ شەهیدکردنی رێبەر برد، بەڵام هیچ هێزێک ناتوانێت شکست بە ئێران بهێنێت."

مەسعود پزیشکیان لەبارەی پەیوەندیی لەگەڵ رێبەری ئێران گوتی، "بینینی رێبەر کارێکی زۆر سەختە، بەڵام بوونی ئەو هێزمان پێدەبەخشێت."

سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بۆ ئێرانییەکانی دەرەوە نارد و گوتی، "هیچ لەمپەرێک بۆ گەڕانەوەیان دروستناکەین. ئەگەر رێگەبدەین کەسێک بێتەوە و لێرە بیگرین، ئەوە نامەردییە."

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە