Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەنگەی هورمز

تەنگەی هورمز

ئێران

پەرلەمانتارێکی ئێران: تاوەکو ئەمریکا لە کاری تێکدەرانە بەردەوام بێ تەنگەی هورمز ناکرێتەوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

07-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد07-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی ئێران دەڵێت، ئەمریکا بە دەستوەردان لە دانوستاندنەکانی تاران و مەسقەت هەوڵی تێکدانی رێککەوتنە ناوچەییەکان دەدات؛ هۆشداریش دەدات؛ ''ئەگەر ئەمریکا لە دەستوەردانەکان بەردەوام بێت، هیج کات تەنگەی هورمز ناکەینەوە.''

ئەمڕۆ هەینی 08-07-2026، مەجید دوستعەلی، ئەندامی لیژنەی مادەی 90ـی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی و عومان بۆ دیاریکردنی رێڕەوی هاتووچۆی کەشتییەکان بە تەنگەی هورمزدا بەردەوامە.

بەگوتەی مەجید دوستعەلی، ئەمریکا هەوڵی دەستوەردان لە رەوتی دانوستاندنەکانیان دەدات، ''ئەوەش هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و تەنیا هەوڵێکە بۆ تێکدانی رێککەوتنە هەرێمییەکان.''

ئێران پێداگرە لەسەر ئەوەی تەنیا لەگەڵ عومان کە هەردوو وڵاتی کەناراوین، چارەنووسی دۆخی تەنگەی هورمز دیاری بکەن. ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "هەر جۆرە دەستوەردانێکی هێزە بیانییەکان لە بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمزدا، رێگەپێدراو نییە و هیچ رەوایی نابێ.''

مەجید دوستعەلی هۆشداریش دەدات، ئەگەر ئەمریکا لە ''دەستوەردان'' و کاری ''تێکدەرانە'' لە تەنگەی هورمز بەردەوام بێت، ئەوە ئێران ''هیچ کات'' رێڕەوە ئاوییەکە ناکاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی ئێران دەشڵێت، لە ئەگەری داخراوبوونی تەنگەی هورمزدا، ئەمریکا زیاتر لە وڵاتانی دیکە زەرەرمەند دەبێ.

تەنگەی هورمز کە دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا کرابووەوە، لەدوای پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو وڵات، جارێکی دیکە لەلایەن ئێرانەوە داخراوە.

بەرپرسانی ئێرانی گفتوگۆکانی نێوان تاران و مەسقەت لەبارەی تەنگەی هورمز بە ''ئەرێنی و بەرهەمدار''  دەزانن و دەڵێن، پێشکەوتنی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە. 

سەرەڕای ئەوەی تاران هەبوونی هەر دانوستاندنێکی لەگەڵ واشنتن لەم کاتەدا رەتکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، رێککەوتن بۆ ئاساییبوونەوەی هاتووچۆی کەشتییەکان بە رێڕەوە ئاوییەکە نزیکە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە