Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێران

عێراقچی: ئێستا هیچ دانوستاندنێکمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە

هانا محەممەد

هانا محەممەد

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

عەباس عێراقچی رایگەیاند، ئێستا هیچ دانوستاندنێکیان لەگەڵ ئەمریکادا نییە و تەنیا ئاڵوگۆڕی پەیام لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە هەیە.


رۆژی یەکشەممە، 9ـی ئابی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لەسەر بابەتێکی دیاریکراو بە هەر شێوەیەک بێت دانوستاندن دەکرێت بۆ گەیشتن بە ئەنجام، بەڵام ئێمە ئێستا هیچ دانوستاندنێکمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە."

عەباس عێراقچی هەروەها گوتی: "ئاڵوگۆڕی پەیام لەرێگەی نێوەندگیرەکانەوە هەیە، بەڵام ئەمە ناوی دانوستاندن نییە، بەڵکو تەنیا ئاڵوگۆڕی پەیامە."

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان رایگەیاند: "لەروانگەی ئێمەوە، تاوەکو پێشێلکارییەکانی لێکتێگەیشتننامەکە کۆتاییان پێنەیەت و ئەمریکا بە هەر شێوەیەک بێت ئەوەی لە لێکتێگەیشتننامەکەدا پێشێلی کردووە قەرەبووی نەکاتەوە، ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان نییە."

سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ عومان، عەباس عێراقچی ئاشکرای کرد، دانوستاندنەکانیان لەگەڵ عومان سەبارەت بە دیاریکردنی رێڕەوێکی نوێی دەریاییە لە تەنگەی هورمز.

عێراقچی گوتی: "دانوستاندنەکان بە باشی بەڕێوەچوون و دەتوانم بڵێم لە قۆناخەکانی کۆتاییدایە، ئەو رێڕەوە کۆنانەی کە هەبوون، رێڕەوی نوێیان لە شوێن دادەنرێت و ئێستا پسپۆڕان لەسەر نەخشەکان کار دەکەن."

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە کە گۆڕانی رێڕەوە دەریاییەکان لە تەنگەی هورمزدا، بەتەواوەتی بابەتێکی تەکنیکی و یاساییە و راشیگەیاند: "ساڵی 1978 ئەم رێڕەوانە دیاریکراون. لە کاتی شەڕی ئەم دواییەدا دەرکەوت کە پێویستە گۆڕانکارییان تێدا رووبدات. پسپۆڕانمان لەگەڵ عومانییەکان ئەم کارە دەکەن، کاتێکیش ئەم رێڕەوانە دیاری دەکرێن، لە کاتی کرانەوەی تەنگەی هورمزدا بەکاردەهێندرێن."

عەباس عێراقچی رەتیکردەوە دەستنیشانکردنی رێڕەوە نوێیەکان بە واتای کرانەوەی دەستبەجێی تەنگەی هورمز بێت و گوتی: "کردنەوەی تەنگەی هورمز پەیوەستە بە هاتنەدیی کۆمەڵێک مەرجی دیکەوە، کە بە هەر حاڵ ئەمانەش لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە گەیێندراون."

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە