Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەنگەی هورمز

تەنگەی هورمز

ئێران

ئێران بۆ ئەمریکا: بەم دوو مەرجە تەنگەی هورمز دەکرێتەوە

هانا محەممەد

هانا محەممەد

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هانا محەممەد
هانا محەممەد11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و راوێژکاری موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایانگەیاند، 'سزادانی ئەمریکا' بەردەوام دەبێت و تەنگەی هورمز ناکرێتەوە تاوەکو مەرجەکانی وڵاتەکەیان جێبەجێ نەکرێن.

موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئابی 2026، لە پەیامێکدا بۆ ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "پەیامی ئێران روونە؛ تەنگەی هورمز ناکرێتەوە تاوەکو ئەمریکا کۆتایی بە جەنگ و گەمارۆکان نەهێنێت، دارایی بلۆککراوی ئێران ئازاد نەکات و جەنگ لە سەرانسەری ناوچەکە، لەوانەش لە لوبنان و غەززە کۆتایی نەیەت."

هاوکات محەممەد موخبێر، راوێژکاری موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە ئاڵۆزییەکان و هەڵوێستی وڵاتەکەی رایگەیاند، "هەر جارێک دووژمن بەڵێنەکانی پێشێل بکات و دووبارە روو لە جەنگ بکاتەوە، رووبەڕووی بارودۆخێکی سەختتر و خۆڕاگرییەکی بەهێزتر لە پێشوو دەبێتەوە."

سەبارەت بە هاتووچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمز، موخبێر جەختی لەسەر بەردەوامیی هەڵوێستەکانی تاران کردەوە و گوتی، "ئەمجارەش سزادانی دەستدرێژیکار بەردەوام دەبێت و تەنگەی هورمز ناکرێتەوە تاوەکو مەرجەکانی ئێران دێنە دی."

هۆشداریشی دا و گوتی، "هەر کەسێک لە ئەزموونی رابردوومان پەند و وانە وەرنەگرێت، خۆی دەبێتە پەند بۆ نەوەکانی داهاتوو."

لە 28ی شوباتی 2026، هاوکات لەگەڵ دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تەنگەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە داخرا و لە 2-04-2026ـیش، ئەمریکا گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی ئێرانی راگەیاند و ئێرانیش دەڵێ، تاوەکو لابردنی گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە، تەنگەی هورمز ناکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە