Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە ئێران

بەنزینخانەیەک لە ئێران

ئێران

کەمیی بەنزین ژمارەیەک پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لە پارێزگاکانی باشووری ئێران کەمیی بەنزین سەری هەڵداوە و بە سەتان ئۆتۆمبێل لە بەنزینخانەکان سەرەیان گرتووە.


کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆ کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە ئێران تەنیوە و لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، باس لە کەمی و کێشەی دابەشکردنی بەنزین لە بەنزینخانەکان دەکەن.

لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆکاندا کە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، 12ـی ئابی 2026 لە ناوەندی پارێزگای بووشێهر تۆمار کراوە، هاووڵاتییەک دەڵێت: "سەتان ئۆتۆمبێل بە سێ ریز لە بەنزینخانەیەک سەرەیان گرتووە."

هاوکات لە گرتە ڤیدیۆیەکیشدا کە لە شاری بەندەر عەباسی پارێزگای هورمزگان تۆمار کراوە، سەرەیەکی دوورودرێژی ئۆتۆمبێل لە بەنزینخانەیەک دەبینرێت و تێیدا هاووڵاتییەک ئاماژە بەوە دەکات: "کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانە و هێشتا خەڵک ناچارن لە سەرەی بەنزیندا بوەستن."

لە زاهیدانی سیستان و بەلووچستانیش بە هەمان شێوە هاووڵاتییان باس لە کەمیی بەنزین و سەرەی دوورودرێژی ئۆتۆمبێل لە بەردەم بەنزینخانەکان دەکەن.

26ـی تەممووز، حەمید حوسێن، سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکارانی بەرهەمەکانی نەوت، گاز و پترۆکیمیای ئێران پشتڕاستی کردەوە، پاڵاوتگەکانی وڵاتەکە رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 110 ملیۆن لیتر بەنزینیان هەیە، لەکاتێکدا پێویستیی نێوخۆیی رۆژانە 130 ملیۆن لیترە، ئەوەش کاریگەریی زۆری لەسەر دابینکردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەکان هەبووە.

بەپێی رێنمایی نوێی حکومەتی ئێرانیش، پشکی بەنزینی پاڵپشتیکراوی ئەو ئۆتۆمبێلانەی 20 ساڵ بەسەر دروستکردنیاندا تێپەڕیوە، بە تەواوی بڕاوە و ناتوانن لە هیچ کام لە بەنزینە پاڵپشتیکراوەکان سوودمەند بن.

ئەو پێشهاتانە لەکاتێکدان، ئەگەری گرانبوونی بەنزینیش لە ئێران هەیە. پێشتر حکومەتی وڵاتەکە بەنزینی پاڵپشتیکراوی 60 لیتری بە 1500 تمەن و بەنزینی نیمچە پاڵپشتیکراوی 100 لیتری بە 3000 تمەن دیاری کردبوو، کە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان لەو رێژەیە زیاتر هەر بڕە بەنزینێک بکڕن، دەبێت بۆ هەر لیترێک پێنج هەزار تمەن بدەن.

بەپێی پڕۆژەیاسایەکی نوێی حکومەت، بڕیارە نرخی بەنزینی پاڵپشتیکراو و نیمچە پاڵپشتیکراو وەک خۆیان بمێننەوە و نرخی بەنزینی پێنج هەزار تمەنیش بکرێتە 10 هەزار تمەن.

ئەو بڕیارەی حکومەت بۆ گرانکردنی بەنزین، کاردانەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتاری لێکەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا لە پەرلەمان پەسند نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە