Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محممەدجەعفەر قائیم پەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران

محممەدجەعفەر قائیم پەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران

ئێران

جێگری سەرۆککۆماری ئێران: فرۆشی فیلتەرشکێن نزیکەی 12 ترلیۆن تمەن داهاتی هەیە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، فرۆشی فیلتەرشکێنەکان لە وڵاتەکەی، حەوت بۆ 12 ترلیۆن تمەن داهاتی هەیە، بەڵام نازانن داهاتەکە دەچێتە گیرفانی کێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەکارهێنانی ''ڤی پی ئێن''ـەکان رێگەی بۆ ''سیخوڕی'' خۆش کردووە.  

ئەمڕۆ محەممەدجەعفەر قائیم پەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، بەکارهێنانی بەرفراوانی فیلتەرشکێنەکان رێگەی بۆ ''سیخوڕی و دزەکردنی دووژمن'' خۆش کردووە.

بەگوتەی قائیم پەنا، نزیکەی 75٪ـی خەڵکی ئێران دژی بەکارهێنانی فیلتەرشکێنن کە سنووردارکردنی ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتەوە دەور لێدەداتەوە.

جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن ئەوەشی خستەڕوو، لانیکەم حەوت بۆ 12 ترلیۆن تمەن (37 ملیۆن و 500 هەزار بۆ 64 ملیۆن و 377 هەزار دۆلار) داهاتی هەیە؛ ''نازانین ئەو داهاتە دەچێتە گیرفانی کێیەوە، بەڵام دەزانین بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن یان کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت نییە.''

لە سەرەتای جەنگی 12 رۆژەوە کە حوزەیرانی پار دەستیپێکرد، دۆخی ئینتەرنێت لە ئێران بە تەواوی ئاسایی نەبووەتەوە و بەشێکی خەڵک بۆ پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بەبێ سنووردارکردن لەلایەن حکومەتەوە، فیلتەرشکێن بەکاردەهێنن کە نرخەکەی بەراورد بە رابردوو زۆر بەرز بووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان نرخی هەندێک فیلتەرشکێن لە ئێران تاوەکو 10 ملیۆن تمەنیش دەچێت بۆ 10 گیگابایت کە ئەوەش جیا لە نرخی کڕینی ئینتەرنێت، تێچوویەکی زۆری بۆ بەکارهێنەران هەیە.

هاوکات لەگەڵ ئەمە، خەڵکێکیش هەن ئەو هەلە دەقۆزنەوە، لە رێگەی ئەکاونتی ساختە و ناردنی نامەی چەواشەکارانە، بە ناوی فرۆشتنی "ڤی پی ئێن" پارە لە خەڵك وەردەگرن و دواتر ئەکاونتەکانیان بلۆک دەکەن. ئەو فرۆشیارانە سوود لەو کەناڵە تێلێگرامییانە وەردەگرن ئەندامێکی زۆریان هەیە بۆ ریکلامکردن؛ بەڵام زۆربەی کات دوای وەرگرتنی پارەکە، یان خزمەتگوزارییەکە کار ناکات یان پەیوەندییەکە لەگەڵ کڕیار دەپچڕێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە