Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد باقرزادە، فەرماندەی لیژنەی بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنبووانی هێزە چەکدارەکانی ئێران

محەممەد باقرزادە، فەرماندەی لیژنەی بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنبووانی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ئێران

ئێران: تەندروستیی ئەو فڕۆکەوانانە جێگیر نییە کە قەتەر دەستبەسەری کردوون

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی لیژنەی بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنبووانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، سێ فڕۆکەوانی وڵاتەکەی کە پێشتر لەلایەن قەتەرەوە دەستگیرکراون، لە زیندانێک لەسەر دەریا راگیراون و تەندروستییان ناجێگیرە. داوا لە خاچی سوور دەکات، فڕۆکەوانەکانیان بگەیێندرێنەوە وڵاتەکەیان.


رۆژی شەممە، 22ـی ئابی 2026، محەممەد باقرزادە، فەرماندەی لیژنەی بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنبووانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، تەندروستیی ئەو فڕۆکەوانانەی کە لەکاتی جەنگی 40 رۆژەدا لەلایەن قەتەرەوە "دەستگیرکرابوون"، ناجێگیرە.

بە گوتەی محەممەد باقرزادە، فڕۆکەوانەکان لە زیندانێکی سەر دەریا راگیراون و "پێویستە لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور بۆ گواستنەوەی بەندکراوە بریندار و نەخۆشەکان بۆ ئێران، ئەمبوڵانس-هێلیکۆپتەرێک رەوانە بکات."

ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران داوا لە حکومەتی قەتەر دەکات، بەزووترین کات فڕۆکەوانەکان لەسەر دەریاوە بگوێزێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی وشکانی، بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرن.

تاوەکو ئێستا چەندین جار حکومەتی قەتەر دەنگۆی دەستبەسەرکردنی سێ فڕۆکەوانی جەنگیی ئێرانی لە وڵاتەکەی رەتکردووەتەوە.

مانگی ئاداری ئەمساڵ لە جەرگەی جەنگی 40 رۆژەدا، ژمارەیەک فڕۆکەی سۆخۆ 24ـی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنێک، ئاسمانی قەتەریان بڕی، بەڵام لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەوە کرانە ئامانج.

ئەوکات سێ فڕۆکەوانی ئێرانی بێسەروشوێنبوون، کە ئێران دەڵێت، قەتەر دەستبەسەری کردوون.

15ـی ئاب، ماجید ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند: "بەتووندی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە دەستبەسەرکردنی فڕۆکەوانی ئێرانی دەکەن و سەرسامین بەو لێدوانە چەواشەکارانەیە لەکاتێکدا هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان بەردەوامن."

ماجید ئەنساری راشیگەیاندووە: "تیمەکانی رزگارکردنی قەتەر گەڕانێکی وردیان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەوانەکان و پاشماوەی فڕۆکەکان کرد، بەڵام تەنیا تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە