Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئێران

پزیشکیان: ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی نانەوەی دووبەرەکی لە نێوخۆی ئێراندا دەدەن

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل رێگرە لەوەی بەدەم خەڵکی وڵاتەکەیانەوە بچن. دەشڵێت: ''ئەوان لە نێوخۆی وڵات هەوڵی نانەوەی دووبەرەکی و دروستکردنی ناکۆکی دەدەن.''


رۆژی دووشەممە، 24-08-2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلی بە ''دەستوەردان'' لە کاروباری وڵاتەکەیدا تۆمەتبار کرد و رایگەیاند: "کردەوەکانیان کێشەیان بۆ دروستکردووین و بوونەتە رێگر لە بەدەمەوەچوونی دۆخی خەڵک."

بەگوتەی پزیشکیان، ئەمریکا و ئیسرائیل نانەوەی دووبەرەکی لەنێوان بەرپرسانی ئێرانی، بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوخۆی وڵاتەکە بەکاردەهێنن و هەوڵی قۆستنەوەی دۆخەکە دەدەن.

جارێکی دیکە سەرۆککۆماری ئێران باسی لە پێویستیی یەکگرتوویی لە نێوان لایەنەکان کردەوە و گوتی: "پێویستە هەموومان پێکەوە، بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک و باشترکردنی دۆخەکە هەوڵبدەین."

سەبارەت بە درێژەپێدان یان کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئەمریکا، دووبەرەکی لەنێوان بەرپرسان و پەرلەمانتارانی ئێراندا دەبینرێت. چەندین جار سەرۆککۆماری ئێران باس لە پێویستیی کۆتاییهێنان بە جەنگ دەکات، بەڵام هەموو جار لەلایەن تووندئاژۆکانەوە رەخنەی لێ دەگیرێ. 

لە دوایین پێشهاتدا، مەحموود نەبەویان، پەرلەمانتاری ئێران لە کاردانەوەی قسەکانی پزیشکیان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: ''بەداخەوە هەندێک لێکدانەوەی هەڵەیان هەیە و بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی خۆیان تۆمەتی شەڕانگێزبوون لە خەڵک دەدەن.''

مەحموود نەبەویان لە بەشێکی پەیامەکەیدا ئاماژەی بە ناوی سەرۆککۆماری ئێرانیش کردووە و دەڵێت: ''بەڕێز سەرۆککۆمار، مەبەست لە ئاگربەست لەم دۆخەدا، راگەیاندنی خۆبەدەستەوەدانە.''

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین
ئێران23-10-2026

ترەمپ: دەتوانین بە خێرایی کۆتایی بە ئێران بێنین

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە
ئێران22-10-2026

وەزارەتی پەروەردەی ئێران: 400 قوتابخانەمان هەن کە تەنیا یەک قوتابییان تێدایە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر
ئێران22-10-2026

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر 4 کەشتیی نەوتهەوڵگر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە